
بێكارێك له ویلایه‌تى نیویۆرك ئه‌مریكا | فۆتۆ: AP /John Minchillo
رێژه‌ى بێكارى له ئه‌مریكا ئاستێكى مێژووى تۆماركرد و گه‌یشه 14.7٪، به‌گوێره‌ى ئاماره‌كانى حكومه‌تى ئه‌و وڵاته‌ش، “ته‌نیا له‌ماوه‌ى مانگى نیسان دا زیاتر له 20 ملیۆن كه‌س ئیشه‌كه‌یان له‌ده‌ستداوه به‌هۆى كاریگه‌رییه‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى نووسینگه‌ى كارى حكومه‌تى ئه‌مریكا ئامارى مانگى نیسانى رێژه‌ى بێكارى له وڵاته‌كه‌یدا راگه‌یاند و ئاشكرایكرد: “بێكارى رێژه‌یه‌كى مێژووى تۆماركردووه، چونكه ته‌نیا له‌ماوه‌ى یه‌ك مانگدا 20 ملیۆن و 5 هه‌زار كه‌س ئیشه‌كه‌یان له‌ده‌ستداوه به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا، به‌وهۆیه‌وه رێژه‌ى بێكارى به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 14.7٪، هاوكات ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌شى كه له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه كاره‌كه‌یان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته 23 ملیۆن و هه‌زار كه‌س”.
نووسینگه‌ى كارى حكومه‌تى ئه‌مریكا ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو: “له‌ماوه‌ى پێنح هه‌فته‌ى رابردوودا 33 ملیۆن كه‌س ناوى خۆیان له‌و وڵاته نووسیووه بۆ ئه‌وه‌ى سوود له هاوكارییه داراییه‌كانى حكومه‌ت له بوارى بێكاریدا وه‌ربگرن”.
تۆماركردنى ئه‌م رێژه‌یه له بێكارى بۆ ئه‌مریكا به رێژه‌یه‌كى مێژووى داده‌نرێت، چونكه له ساڵى 2009 له‌كاتێكدا كه قه‌یرانى دارایی له ئه‌مریكا دروستبوو ده‌یان بانك و كۆمپانیا مایه‌پووچبوونى خۆیان راگه‌یاند رێژه‌ى بێكارى ته‌نیا 10٪ بوو.
هه‌ڵكشانى ئاماره‌كانى رێژه‌ى بێكارى له‌كاتێكدایه ئه‌مریكا پێشه‌نگى وڵاتانى جیهانى گرتووه له‌ڕووى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا تێیدا تا ئێستا ملیۆنێك و 296 هه‌زار و 879 كه‌س تووشى ڤایرۆسه‌كه بوون، له‌و رێژه‌یه‌ش 77 هه‌زار و 190 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌وهۆیه‌وه رێكارى تووند له‌و وڵاته گیراوه‌ته‌به‌ر و زۆرینه‌ى كارگه و كۆمپانیا و بازرگانییه‌كان وه‌ستاون، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى گه‌شته ئاسمانیيه‌كان په‌كیان كه‌وتووه.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
6 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
9 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
9 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
6 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
9 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
9 hours لهمهوپێش



