قسەكانی پارێزگاری دهۆك لەبارەی ئاینی ئێزدیی كاردانەوەی لێکەوتەوە

SNN- دهۆك
پاشئەوەی عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆك رایگەیاند ئێزدیاتی ئایینی هەموو كوردستانە، قسەكانی كاردانەوە و نارەزایی فراوانی لێكەوتوەتەوە، مامۆستایانی ئاینیش دەڵێن: قسەكانی پارێزگار جێگای قبوڵكردن نیە و زیان بە خۆی و حزبەكەی دەگەیەنێت.
مەلا محەمەد ئامێدی پێشنوێژ و وتارخوێنی یەكێك لە مزگەوتەكانی سنوری بادینان دەڵێت: “پارێزگاری دهۆك هەڵەیكردوە، چونكە زۆرینەی خەڵکی هەرێمی كوردستان لەسەر بنەمای ئاینی ئیسلامی پیرۆز پەروەردە كراون و ئەم قسانەشی بێگومان كاردانەوەی خراپی دەبێت لەسەر پێكەوە ژیانی ئاینەكان لە داهاتوودا لە هەرێم و بۆیە پێویستە داوای لێبوردن بكات”.
وتیشی بەدرێژایی مێژوو كورد بە تایبەتیش موسڵمانان هەمووكات لێبوردەبوون و هەموو كاتیش رێزیان لە ئاین و پیرۆزیەكانی دیکە گرتووە، بۆیە پارێزگاری دهۆك ناكرێت بەو شێوەیە باس ئاینی ئێزدیەكان بكات و سوكایەتی بە ئاینی ئیسلامیش بكات”.
شایەنی باسە هەفتەی رابردوو عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆك و ئەندامی سەركردایەتی پارتی لە كۆنگرەیەكەی رۆژنامەنووسیدا لە كاتی بەسەركردنەوەی پرۆژەیەك لە سنووری پارێزگای دهۆك رایگەیاند: ئەگەر یەكێك هەبێت لە هەرێمی كوردستان ئاینی ئێزدیش نەبێت، بەڵام ئێزدیاتی ئاینی هەموو خەڵكی هەرێمی كوردستانە، ئەمەش هەرزوو كاردانەوەی بەشێک لە حزبە ئیسلامیەكان و مامۆستایانی ئاینی لێكەوتەوە .
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


