کازمی هەفتەی داهاتوو دەچێتە لەندەن و پاریس و بەرلین

مستەفا کازمی
SNN
سایتی (بغداد الیوم) رایگەیاند کە مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی هەر یەکە لە بەریتانیا و ئەڵمانیا و فەرەنسا دەکات، ئەم سەردانەشی له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی ئه‌و وڵاتانه بووه، بۆ به‌هێزكردنی پێوه‌ندییه‌كان و په‌ره‌پێدانی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپا.
کازمی هه‌فته‌ی داهاتوو به یاوه‌ری شاندێكی حكومی سه‌ردانی له‌نده‌ن و پاریس و به‌رلین ده‌كات و یه‌كێك له داواكانی كازمیش له وڵاتانی ئه‌وروپی ناردنی چاودێری هه‌ڵبژاردن ده‌بێ بۆ عێراق، له كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له وڵات‌دا، پێشتر فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاشكرای كرد، سه‌رۆكوه‌زیران له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌وروپا داوا له وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌كات، ناوی عێراق له لیستی ئه‌و وڵاتانه ده‌ربهێنن كه پاڵپشتی تیرۆر ده‌كات، كه له‌لایه‌ن بانكه‌كانی ئه‌وروپاوه عێراق خراوه‌ته لیسته‌كه‌وه، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی كه ڕه‌وانه‌كردنی چاو‌دێر بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له حوزه‌یران داهاتوو یه‌كێكی تر ده‌بێ له داواكانی كازمی له‌و وڵاتانه‌ی سه‌ردانی ده‌كات.
هەروەها بە شێکی دیکەی سەردانەکەی کازمی داوای كڕینی چه‌ك له فەڕه‌نسا ده‌كات، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێویستییه سه‌ربازییه‌كانی سوپای عێراق، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی پرسی وه‌به‌رهێنان و ئابووری و هاندانی وه‌به‌رهێنه‌رانی ئه‌وروپی بۆ ڕووكردنه عێراق یه‌كێك له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی گفتوگۆ كازمی ده‌بێ له‌گه‌ڵ جۆنسن و ماكرۆن و مێركل.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش


