
SNN- محەمەد مستەفا
بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە داخوازی هاووڵاتییان و کردنەوە و تەواوکردنی چەند پڕۆژەیەکی گرنگ بۆ ئیدارەی ڕاپەڕین، ئەمڕۆ دووشەممە، لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی (ی، ن، ک) گەیشتە ڕانیە.
بەگوێرەی زانیاریەکانی SNN لەسەردانەکەیدا هاوسەرۆکی یەکێتی، بڕیاره نەخۆشخانەی کۆرۆنای 100 قەرەوێڵەی بەسەر بکاتەوە کە ئێستا لە قۆناغی کۆتایدایه و بەڵێنی دابینکرنی پێداویستیەکانی نەخۆشخانەکە بدات بۆ ئەوەی لە نزیکترین کاتدا نەخۆشخانەکە بکرێتەوە.
هاوکات بڕیارە لاهور شێخ جەنگی دەربەندی رانیە بەسەربکاتەوە و بەڵێنی تەواوکردنی پڕۆژەی ئاوی دەربەندی ڕانیە و دەستپێکی پڕۆژەی پردی نوێی دەربەندی رانیە بدات.
بڕیاریشە لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ بەپرس و چالاکوان و کەسایەتیەکانی ئیدارەی ڕاپەڕین کۆ دەبێتەوە بۆ چارەسەرکردنی گرفت و داخوازیەکانی ئیدارەی راپەڕین .
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش


