
ئاوەکانی تورکیاو یۆنان
SNN
شەوی رابردوو هێزی دەریایی رایگەیاند، سێ کەشتی دیکە رەوانەی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست دەکەن بەمەبەستی رووپێوی و گەڕان و پشکنین بەدوای سەرچاوەکانی نەوت و گاز، هەرزوو یۆنان ئیدانەی ئەو کارەی کرد.
وەزارەتی دەرەوەی یۆنان لە راگەیەندراوێکدا ئیدانەی ئەو کارەی تورکیای کرد و وتیشی: “رەوانەکردنی ئەو کەشتییانە هەڕەشەیە بۆسەر ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە.
وەزارەتەکە، حکومەتی تورکیای بە “متمانەپێنەکراو” وەسفکردووە و دەشڵێت، راستگۆ نەبووە لە دەستپێکردنی دانوستان سەبارەت بە گرژییەکان.
وەزارەتی دەرەوەی یۆنان باسی لەوەشکردووە، ئەنقەرە هۆکاری ناسەقامگیری و کێشەکانی ناوچەکەیە، لە عێراق و سوریا و قوبرس و لیبیا و ئیجە، ئێستاش هەوڵی تێکدانی سەقامگیری قەرەباغ دەدات.
لەلایەکی دیکەوە کریاکۆس میتسۆتاکیس سەرۆکوەزیرانی یۆنان سەبارەت بە گرژییەکانی لەگەل تورکیا، بە رۆژنامەی ‘تا نیا”ی یۆنانی وتووە، “نامەوێت شەڕ رووبدات، ئەمە شتێکە کە کەس خوازیاری نییە.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
8 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
9 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
8 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
9 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
9 hours لهمهوپێش



