
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەبەرامبەر دواكەوتنی مووچەكانیان بۆ ماوەی زیاد لە 55 ڕۆژ و وەڵامنەدانەوەی داواكارییەكانیان بە دابەشكردنی مووچە لە 30 ڕۆژ جارێك فەرمانبەرانی چەند بانکێک دەستیان بە بایكۆتی دەوامكردووە، ئاماژە بەوەدەكەن ئەگەر مووچەش بێت ئەوان ئامادەنین بگەڕێنەوە سەر كارەكانیان.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە یەكێك لە كارمەندانی ئەو بانکانەوە بە SNN دراون، بەهۆی دواكەوتنی مووچە و دیارینەكردنی هیچ وادەیەك بۆ دابەشكردن و هەروەها لێبڕینی نایاسایی و بێ بەڵێنی حكومەت بە دابەشكردنی مووچە لە 30 ڕۆژ جارێك، فەرمانبەران و كارمەندانی بانقەكانی هەڵەبجە و شارزوور و سیدسادق دەستیان بە بایكۆتی دەوامكردووە.
ئاماژە بەوەشكراوە: “ئەو كارمەندانەی بانکەكان بڕیاریانداوە كە ئەگەر پارەش بێتە بانکەكانەوە بۆ دابەشكردنی مووچە ئامادەنین بگەڕێنەوە سەر كارەكانیان، چونكە ناكرێت هەموو مانگێك ئەو حاڵەتە دووبارە ببێتەوە كە بە دوو مانگ جارێك بە لێبڕینەوە مووچە دابەشبكرێت و هاوكات هیچ متمانەیەكیشمان بە بەڵێنەكانی حكومەت نەماوە بۆیە هەر ئەگەرێكی دیكە دەخەینە ئەستۆی حكومەت چونكە ئێمە ئەركەكانمان جێ بەجێ كردووە بەڵام مافەكانمان پێنەدراوە”.
بایكۆتكردنی كارمەندانی بانکەكان لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی بە فەرمی داوای لە گەنجینەكان كردووە بە ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی ئەیلول لەبری موچەی مانگی نیسان.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
9 mins لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
3 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
3 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
9 mins لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
3 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
3 hours لهمهوپێش



