لاهور شێخ جەنگی بە بڕی نزیکەی 1 ملیار دینار هاوکاری نەخۆشخانەی کۆرۆنا لە ڕاپەڕین دەکات

وێنە: SNN
SNN-محەمەد مستەفا
ئەمڕۆ دوو شەممە دوای گەیشتنی بە ئیدارەی راپەڕین، لاهور شێخ جەنگی سەردانی نەخۆشخانەی کۆرۆنای کرد لە ناحیەی چوارقوڕنە و بڕیاریدا پێداویستیەکانی تەواوکردنی نەخۆشخانەکە دابین بکات .
تەها محەمەد بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی راپەڕین بە SNN ی راگەیاند: لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەی تایبەت بە کۆرۆنای بەسەرکردەوە و بڕیاریدا بە نزیکەی بڕی 1 ملیار دینار هاوکاری ئەو نەخۆشخانەیە بکات .
وتیشی: “دابینکردنی ئەو بڕە پارەیە وادەکات لە ماوەیەکی نزیکدا کەلوپەل و پێداویستیەکانی نەخۆشخانەکە دابین بکرێن و نەخۆشخانەکە بە تەواوی بە رووی هاووڵاتیانی ئیدارەی راپەڕین بکرێتەوە “.
وا بڕیارە هەر ئەمڕۆ لاهور شێخ جەنگی سەردانی دەربەندی ڕانیە بکات و بەدواداچوون بۆ پڕۆژەی ئاوی دەربەندی رانیە و پردی دەربەندی رانیە بکات.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
8 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
10 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
10 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
8 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
10 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
10 hours لهمهوپێش



