بە نوێنەرایەتی قوباد تاڵەبانی و بریكاری وەزیری ناوخۆ لەگەڵ لایەنی ئێرانی گرفتی شۆفێرانی باشماخیان چارەسەركرد

مەرزی باشماخ
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی بەهۆی دروستبوونی كێشەو گرفت لە نێوان شۆفێرانی تانكەرەكانی گواستنەوەی سوتەمەنی لە مەرزی باشماخ شۆفێرانی هەرێم گردبوونەوە و رێگای سەرەكی باشماخ پێنجوێنیان داخست، ئەمڕۆ بە نوێنەرایەتی قوباد تاڵەبانی بریكاری وەزیری ناوخۆ لەگەڵ لایەنی ئێرانی كۆبوونەوە و گرفتەكەیان چارەسەر كرد و لەمەودوا 50 بە 50 بارەكان دەگوازرێنەوە.
ئیسماعیل عەلی ئاغا، لێپرسراوی ڕاگەیاندن: پەیوەندییەكانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بە SNNی ڕاگەیاند: بە مەبەستی دۆزینەوەی ڕێگا چارەسەركی گونجان بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتەی كە ماوەی چەند ڕۆژێكە لە نێوان شۆفێری تانكەرەكانی گواستنەوەی سوتەمەنی هەرێم و ئیران دروست بووبوو، ئەمڕۆ(چەتۆ ساڵح) بریكاری وەزیری ناوخۆ بە نوێنەرایەتی (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆكی حكومەت لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێرانی لە مەرزی باشماخ كۆبوونەوە و تواندرا گرفتەكە چارەسەر بكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ماوەی چەند رۆژێكە هەزار و 700 تانكەری گواستنەوەی سوتەمەنی ئێرانی لە مەرزی باشماخ ڕێگەیان پێنەدرابوو بێنە مەرزی باشماخ، بەهۆی ئەوەی شۆفیرانی هەرێم داوایان دەكرد كە ئەو بارانەی شۆفێرانی ئێرانی دەیهێنن دەبێت ئەمان بیگوازنەوە بۆ شارەكانی هەرێم و لە بەرامبەریشدا شۆفێرە ئیرنییەكان داوایان دەكرد كە خۆیان ڕاستەوخۆ بارەكان بگوازنەوە بۆ شارەكانی دیكەی هەرێم چونكە لەكاتی كەرەنتینەدا شۆفێرە ئیرانییەكان بۆیان هەبوو تا مەرزی باشماخ بارەكانیان بهێنن و دواتر شۆفێرانی هەرێم بارەكانیان دەگواستەوە.
لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ، ئەوەشی خستەڕوو، ئەمڕۆ وا ڕێككەوتین كە ئەو هەزار و 700 تانكەرە لە نێوان شۆفێرانی ئێرانی و هەرێم بكرێت بە 50 بە 50 واتە لە كۆی 100 تانكەر 50 تانكەر شۆفێرە ئێرانییەكان بارەكانیان ڕاستەوخۆ بگوازنەوە بۆ شارەكانی هەرێم و 50 تانكەرەكەی دیكەش بدرێتە شۆفێرانی هەرێم، ئێمە لە ئەمڕۆوە ئامادەی جێبەجێكردنی ناوەڕۆكی ئەو رێككەوتنەین.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
9 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
11 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
11 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
9 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
11 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
11 hours لهمهوپێش



