
شاخى گۆیژە لە سلێمانى | فۆتۆ:KBF
SNN
پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، لە رووبەری 700 دۆنمدا 100 هەزار دار لە چیای گۆیژە دەڕوێنن.
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەشیدا لەگەڵ ئاوات محەمەد قایمقامی سلێمانی، لە چیای گۆیژە وردەکاری پڕۆژەی سەوزکردنی چیاکەی خستەڕوو، باسی لەوەکرد، پڕۆژەکە یەک ساڵ دەخایەنێت.
د. هەڤاڵ سوپاسی ئەو کۆمپانیایانەی کرد کە پشتیوانی پڕۆژەکەیان کردووە، لەنێویشیاندا، ئاسیاسێڵ، قەیوان، دەوازە و تانوپۆ.
هاوکات ئاوات محەمەد داوای لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و شارەوانی کرد چاودێری پڕۆژەکە بکەن.
وتیشی: سەوزکردن و پاراستنی ژینگەی چیاکە ئەرکی هەموومانە و بەتەنیا بە فەرمانگە حکومییەکان ناکرێت.
لە ماوەی رابردوودا و بەهۆی کەمتەرخەمی هاووڵاتییانەوە چەندین جار ئاگری فراوان لە چیاکانی ئەزمەڕ و گۆیژە کەوتوونەتەوە و زیانیان بەرکەوتووە.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
16 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
17 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
16 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
17 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
17 hours لهمهوپێش



