به‌ریتانیا رێكاره‌كانى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا تووندتر ده‌كاته‌وه

بۆریس جۆنسن، سه‌رۆكوه‌زیرانى به‌ریتانیا | فۆتۆ: CNN
SNN
هه‌رچه‌نده ته‌نیا له ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا 14 هه‌زار حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به كۆرۆنا له به‌ریتانیا تۆماركران، به‌ڵام سه‌رۆكوه‌زیرانى ئه‌و وڵاته رایده‌گه‌یه‌نێت: قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ راناگه‌یه‌نین.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى به‌ریتانیا ئامارى 24 كاتژمێرى رابردووى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆناى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: “14 هه‌زار كه‌سى تر تووشى كۆرۆنا بوون”.
دواتر بۆریس جۆنسن، سه‌رۆكوه‌زیرانى به‌ریتانیا له وتارێكدا كه به بۆنه‌ى راگه‌یاندنى پلانى نوێى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌یدا پێشكه‌شیكرد رایگه‌یاند: “بڕیارمانداوه قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆى ناوخۆى رابگه‌یه‌نین، به‌شێك له بازرگانییه‌كان دابخه‌ین، ده‌رگاى رێستۆرانت و هۆڵه‌كانى له‌شجوانى و چه‌ند شوێنێكى تریش ئه‌گه‌رى هه‌یه دایبخه‌ین”.
سه‌رۆكوه‌زیرانى به‌ریتانیا له‌باره‌ى راگه‌یاندنى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆى ته‌واوه‌تى وتیشى: “ئێمه ئاماده‌نین جارێكى تر قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆى ته‌واوه‌تى رابگه‌یه‌نین، یان ده‌رگاى قوتابخانه‌كان دابخه‌ین، چونكه ئه‌وه زیان به ئابوورییه‌كه‌مان و پرۆسه‌ى خوێندنیش ده‌گه‌یه‌نێت”.
له كۆتایی قسه‌كانیدا سه‌رۆكوه‌زیرانى به‌ریتانیا ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “چه‌ند ناوچه‌یه‌ك هه‌یه كه گاریگه‌رى و بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه تێیدا زیاتره له‌به‌ر ئه‌وه رێكاره‌كان له‌و ناوچانه تووندتر ده‌كه‌ینه‌وه”.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاری‌کرا
7 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
16 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاری‌کرا
7 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
16 hours لهمهوپێش



