راگهیهنراوێك لهو 23 پهرلهمانتارهوه كه داواى پرساندنى مهسرور بارزانى دهكهن

مهسرور بارزانى، سهرۆكى حكومهتى ههرێم لهكاتى پێشكهشكردنى وتارهكهى له پهرلهمان | فۆتۆ: ئهژى عومهر
SNN
ئهمڕۆ دووشهممه ئهو 23 پهرلهمانتارهى كه واژوویان لهسهر یاداشتى پرساندنى سهرۆكى حكومهتى ههرێم كرد راگهیهنراوێكیان بڵاوكردهوه و دهڵێن: هاتنی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و جێگرەكەی و وەزیری دارایی، لە هەفتەی رابردودا بۆ پەرلەمانی كوردستان، دوور و نزیك پەیوەندیی بە پرساندنەوە نەبووە.
له راگهیهنراوكهدا كهمێك لهمهوبهر بڵاوكراوهتهوه هاتووه، “هاتنی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و جێگرەكەی و وەزیری دارایی، لە هەفتەی رابردودا بۆ پەرلەمانی كوردستان، دوور و نزیك پەیوەندیی بە پرساندنەوە نەبووە و یٔێمە سوورین لەسەر داخوازییە پەیڕەوییەكەمان بۆ یٔەوەی لەوادەی دیاریكراودا یٔەو بەرێزانە بۆ مەبەستی “پرساندن” بێنە پەرلەمان”.
دهقى راگهیهنراوهكه
ئێمەی پەرلەمانتارانی كوردستان، كە پاڵپشت بە ماددەی (69) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان، پێشتر واژوومان كۆكردبووەوە بۆ پرساندنی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و جێگرەكەی و وەزیری دارایی، دەمانەوێت بۆ رایگشتیی كوردستان-ی دووپاتبكەینەوە:
1- هاتنی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و جێگرەكەی و وەزیری دارایی، لە هەفتەی رابردودا بۆ پەرلەمانی كوردستان، دوور و نزیك پەیوەندیی بە پرساندنەوە نەبووە و ئێمە سوورین لەسەر داخوازییە پەیڕەوییەكەمان بۆ ئەوەی لەوادەی دیاریكراودا ئەو بەرێزانە بۆ مەبەستی “پرساندن” بێنە پەرلەمان.
2- چاوقایمیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە بێ هیچ دەقێكی یاسایی، مووچەی پێنج مانگی تەواوی مووچەخۆران رادەگرن، كە نزیكەی چوار تریلیۆن دیناری مووچەخۆرانی راستەقینەی هەرێم دەكات، تاوانێكی گەورەیە و دەچێتە سەر خەرمانی پێشێلكارییە یاسایی و كارگێڕییەكانی ئەم كابینە حكومەتییە، كە بەرانبەر بە مووچەخۆرانی راستەقینەی كوردستان كردویەتی.
3- ئەگەر پێشتر هەندێ سووكە ئومێدێكیان بەم حكومەتە و بانگەشەكانی بۆ چاكسازیی هەبووبێت، ئیتر لەدوای بڕیاری راگرتنی پێنج مانگی مووچەخۆران و درێژەدانیش بە ناشەفافییەتی نەوت و سەرجەمی داهاتەكانی دیكە، ئەم حكومەتە هەموو هەوڵێكی لەباربرد و كاتی ئەوە هاتوە لە پەرلەمان دا، متمانەی لێبسەنرێتەوە.
4- داواكارین لەسەرجەمی پەرلەمانتاران، لە پرساندنی بەرپرسانی باڵای ئەم كابینە حكومەتییەدا هاوكارمان بن و بەرژەوەندیی گشتیی بخەنە سەروی بەرژەوەندیی و ئەجێندای تەسكی حزبییەوە.
ئیمزاكان:
1- عەبدولستار مەجید.
2- شێركۆ جەودەت مستەفا.
3- محێدین حەسەن یوسف
4- كازم فاروق نامیق.
5- مەم بورهان قانع.
6- دیاری یٔەنوەر حمەرەحیم.
7- سەرچنار یٔەحمەد مەحمود.
8- مژدە مەحمود محەمەد.
9- سیپان سالم حسێن یٔامێدی.
10- هەلز یٔەحمەد محەمەد.
11- ئەبوبەكر عەبدوڵلا (هەڵەدنی).
12- د. هەورامان گەچێنەیی.
13- كاوە عەبدولقادر حەسەن.
14- شایان كاكە صالح.
15- شیرین یٔەمین عەبدولعەزیز.
16- سیروان فەرەج محەمەد (بابان).
17- عوسمان عەلی سمایل.
18- عومەر گوڵپی.
19- عەلی حمەصالح تەها.
20- بەدریە یٔیسماعیل مەحمود.
21- روپاك یٔەحمەد رەحمان.
22- موسلیم عەبدولڵا رەسوڵ.
23- د. ئیسماعیل تەها سگیری.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
18 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
21 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
21 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
18 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
21 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
21 hours لهمهوپێش



