
پشکنین بۆ کۆرۆنا
SNN
زانایانی هۆنک کۆنگ ئەمڕۆ دووشەممە رایانگەیاند “حەبێکی دژە مایکرۆب کە نرخەکەی هەرزانە و بەکاردێت بۆ ئازاری گەدە، پاشئەوەی لەسەر ئاژەڵ تاقیکراوەتەوە، ئەنجامێکی باشی بۆ چارەسەری کۆرۆنا پێیە”.
زاناکان مشکی سورییان بەکارهێناوە لە تاقیگەکانیاندا و حەبی رانیتیدین سیترات ئەلبیزمؤت-یان بەکارهێناوە کە ئەنجامێکی باشی هەبووە لە نەهێشتن و قەڵاچۆکردنی ڤایرۆسی سارس – کوڤ- 2″.
رانمینگ وانگ یەکێک لە توێژەرانی تاقیکردنەوەکە دەڵێت “دەرمانەکە کاریگەریی لەسەر ئەو ڤایرۆسە زۆر بەهێز بووە کە خستمانە سییەکانی مشکەکەوە و رەنگە بۆ کۆرۆناش بەسوود بێت”.
رۆژی 11ی مانگی ئابی رابردوو ڤلادیمێر پۆتین سەرۆکی رووسیا رایگەیاند “وەزارەتی تەندروستیی وڵاتەکەی یەکەم ڤاکسینی کۆرۆنای لە جیهان پەسەند کرد و کچەکەی خۆشی ڤاکسینەکەی لەسەر تاقیکراوەتەوە.”
ئەو ڤاکسینە لەلایەن دامەزراوەی گامالایە بەرهەمهێنراوە و رۆژی 11-8-2020 لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی رووسیاوە گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵکرا.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
10 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
19 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
10 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
19 hours لهمهوپێش



