سبەی شاندی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ چەند پرسێکی ئەمنی سەردانی بەغدا دەکات

وەزارەتی پێشمەرگە
SNNـ بڕیار محەمەد
بریار وایە سبەی سێشەممە شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ پرسی دۆخی ئەمنی و پرسی ئیدارەدانی شنگال سەردانی بەغدا بکاتەوە.
سەرچاوەیەک لەوەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەSNNی ڕاگەیاند “بڕیارە سبەی شاندێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی بەغدا بکات و سەردانەکەش لەچوارچێوەی ئەو رێککەوتنانەیە کە لەنێوان هەرێم و بەغدا کراوە بۆ بەردەوامیی کۆبوونەوەکانی نێوان هەردوولا.
وتیشی: “یەکێک لە تەوەرەکان بریتین لە ئیدارەدانی شنگال دوای رێککەوتنەکەی نێوان هەرێم و بەغدا و پرسی پرکردنەوی بۆشایی ئەمنی ناوچە کێشە لەسەرەکانیش تەوەرێکی دیکەی باس و خواسەکانیان دەبێت”.
شاندەکەی وەزارەتی پێشمەرگە بەسەرۆکایەتی فەریق جەمال ئیمنکی سوپاسالاری هێزی پێشمەرگەی کوردستان و فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
11 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
20 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
11 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
20 hours لهمهوپێش



