ئاوات شێخ جه‌ناب له‌به‌رده‌م لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى كوردستان روونكردنه‌وه له‌سه‌ر مووچه ده‌دات

ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیرى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێم | فۆتۆ: په‌رله‌مانى كوردستان
SNN – بڕیار محەمەد
ئەندامێکی لیژنەی دارایی رایدەگەیه‌نێت: بڕیارە سبەی وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بێتە په‌رله‌مانى كوردستان و له‌گه‌ڵ لیژنەی دارایی كۆبێته‌وه، ده‌شڵێت: “روونكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و گۆڕانكارییانه ده‌دات كه له مووچه‌دا كراون”.
سەرکۆ ئازاد گه‌ڵاڵى، ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان بە SNN ی راگەیاند: “ئێوارەى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی لیژنەکەمانی ئاگادارکردووه‌تەوە بۆ ئەوەی بەیانی کۆبوونەوەی لیژنەکە ئەنجامبدرێت بۆ ئه‌وه‌ى خۆى تێیدا ئاماده بێت، بۆ ئه‌وه‌ى روونکردنەوەی پێویست لەسەر ئەو گۆڕانکارییانه بدات كه لە لیستی مووچەدا ده‌كرێن”.
وتیشی: “ئەمڕۆ ئێمە وه‌ك ژمارەیەک پەرلەمانتار داوامانکردبوو وەزیری دارایی روونکردنەوە بدات لەسەر ئەو گۆڕانکارییانەی کە لە لیستی مووچەدا بکرێت، کە بەڕاستی ئەوەی کراوە ناهەقییە بەرامبەر مووچە خۆراندا”.
له ماوه‌ى رابردوودا كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه به لێبڕینى 21% مووچه‌ى دابه‌شكرد، بڕیاره مووچه‌ى مانگى ئه‌یلولیش به لێبڕینى 18% دابه‌شبكات، به‌و شێوه‌یه‌ش چاره‌نووسى پێنج مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم به نادیارى ده‌مێنێته‌وه.
More News
-
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
1 hour لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
1 hour لهمهوپێش -
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
1 hour لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
1 hour لهمهوپێش -
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
23 hours لهمهوپێش



