گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ چوارشەممە 14/10/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ چوارشەممە (14/10/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مارکا:
- تۆمارنەکردنی گۆڵ بۆ هیچ شوێنێکت نابات.
- ئیسپانیا 1-0 بە هەڵبژاردەی ئۆکرانیا دەدۆڕێت.
- کریستیانۆ رۆناڵدۆ تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت.
- هەنگاوێکی نوێ لە ئەسینسیۆوەوە،پێکانی بەستەرەکانی ئەژنۆی زۆر کاریگەری لەسەر ئەو یاریزانە هەبووە، لە رووی جەستەیی و دەرونییەوە زۆر بەهێزتر بووە.

سپۆرت:
- گۆڕانکاری لە پێکهاتەکەدا لە ئاسۆیە.
- کومان ئامادەیە گۆڕانکاری لە یاریەکەی خیتافی بکات، هەریەکە لە ترینکاو، پیانیچ و دیست هیوای زۆر هەیە لە پێکهاتەی سەرەکیدا یاری بکەن.
- یانەی بەرشەلۆنە بە دۆخێکی قورسدا تێدەپەڕێت و لە 11 رۆژدا 4 یاری دەکات، کە یاری کلاسیکۆ بەرامبەر بە ریاڵ مەدرید و یۆڤانتۆس لە خولی یانە پاڵەوانەکان ئەنجام دەدەن.
- ئیسپانیا 1-0 لە کیێڤ بە ئۆکرانیا دەدۆڕێت و ژیانی دەبچڕێت.
- لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال ئەرجەنتین ریمۆنتادا بەرامبەر بە بۆلیڤیا دەکات و میسی بە ئاستێکی بەرزەوە دەردەکەوێت.
- تووشبوونی رۆناڵدۆ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا جیهانی تۆپی پێ دەهەژێنێت.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- پێشەنگە بە بێ گۆڵ.
- ئیسپانیا لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا 1-0 بە ئۆکرانیا دەدۆڕێت و هێشتا پێشەنگی گروپەکەیەتی، لە 15 یاری بوو نەدۆڕابوو.
- رۆناڵدۆ هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایەو لەوانەیە ئامادەی یاریەکەی بەرشەلۆنە نەبێت.
- هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە دوو گۆڵی لاوتارۆ و کۆرییا لە بۆلیڤیا دەبەنەوە.

ئاس:
- ئاگادارکردنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناو رووی دووەم.
- تووشبوونی رۆناڵدۆ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەڕەشە لەو یاریزانە دەکات بۆ ئەوەی بەرامبەر بە میسی یاری نەکات لە خولی یانە پاڵەوانەکان.
- ئیسپانیا 1-0 لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا بە ئۆکرانیا دەدۆڕێت.

More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
17 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
20 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
20 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
17 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
20 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
20 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



