لە کەرکوک شەڕ لەنێوان ژمارهیهك خێزانى کورد و عەرەبدا روویدا

هێزە ئەمنییەکان و سوپا لەناو کەرکوک
SNN – سیروان حەسەن
دوای ئەوەی ژمارەیەک خێزانی عەرەب بە هاوکاری پۆلیس ویستیان بڕۆنە گوندەکانی پەڵکانە و شان ئاغا، لەلایەن هاووڵاتییانی کوردەوە راونران و لەئێستاشدا سوپا بۆ کۆنترۆڵکردنی بارودۆخەکە هاتوونەتە نێو گوندەکانەوە.
حاجی فاخر ئەحمەد، دانیشتووی گوندی پەڵکانە لە کەرکوک بە SNNی راگەیاند: “ئەمڕۆ چوارشهممه، ژمارەیەک خێزانی عەرەبی هاوردە روویان کردە گوندەکانی پەڵکانە و شان ئاغا بۆ ئەوەی کوردەکان دەربکەن و خۆیان نیشتەجێ ببن لەسەر زەوی و زاری کورد”.
وتیشی: “وەکو کوردی هەردوو گوندەکە رێگەمان لە هاتنی ئەو عەرەبانە گرت و توانیمان دەریان بکەین و راویان بنێن”.
ئهو هاووڵاتییه ئاماژهى بهوهشكرد: ” لەگەڵ عەرەبەکان هێزی پۆلیسی فیدراڵی هاتبوون، بەڵام دوای راونانییان و دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی دواتر هێزێکی سوپای عێراق هاتنە ناوچەکە و تەقەیان بەسەر هەردوولایاندا کرد، ئێستا بارودۆخ ئاسایی بووەتەوە و هێزەکانی سوپاش لەنێو هەردوو گوندەکە جێگیربوون”.
لە سنووری پەڵکانە پێشتر شەش خێزانی عەرەب جێگیربوون و دانیشتووانەکانی دیکەی کوردن، لەئێستادا بە هاوکاری پارێزگاری کەرکوک کار بۆ گەڕانەوەی عەرەبە هاوردەکان دەکرێت.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
21 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
22 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
21 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
22 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
22 hours لهمهوپێش



