شوێنەکەیان دراوەتە کەسێک بیکاتە گەراج، لە هەولێر خاوەن نووسینگەکانی شۆفێری گردبوونەوە

شوێنی گردبوونەوەکە
SNNـ بڕیار محەمەد
ماوەی سێ ڕۆژە خاوەن نووسینگەکانی ڕاهێنانی شۆفێری لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بەشی پێدانی مۆڵەت ناڕەزایی دەردەبڕن و ئەمڕۆش مانگرتنیان ڕاگەیاند.
بەشدار کەمال شۆفێری یەکێک لە نووسینگەکان بە SNNی ڕاگەیاند، ئێمە ژمارەیەکی زۆر خاوەن نووسینگەی ڕاهێنانین بۆ شۆفێرانی نوێ بەتایبەت ئەوانەی مۆڵەتی شۆفێری دەردەکەن، چەندین ساڵە ئێمە ڕاهێنان بەشۆفێران دەکەین لەبەردەم بەشی مۆڵەت، بەڵام ئێستا نیازیان هەیە لێرە دەرمان بکەن.
وتیشی: “داواکاری ئێمه ئەوەیە یان ئەوەتا لەشوێنی خۆمان لێمان بگەڕێن، یان زەوی ترمان لەو نزیکە بۆ دابینبکرێت تاوەکو کاری خۆمان بکەین”.
وتیشی: “لەبەردەم بەشی مۆڵەت گۆڕەپانی ڕاهێنان هەیە بەبێ بەرامبەر گۆڕەپانەکەی ئێمه و گەراجێکی وەستانی ئۆتۆمبێل لەتەنیشتمان هەمووی دراوەتە کەسێک بۆ ئەوەی بیکات بەگەراجێکی گەورەی وەستانی ئۆتۆمبێل، ئێمەش ڕازی نین، بۆیە مانگرتنمان ڕاگەیاندووە”.
راشیگەیاند “ئەگەر بەیانی لایەنە پەیوەندیدارەکان رێگا چارەیەکمان بۆ نەدۆزنەوە ئەوا لەبەردەم پەرلەمانی کوردستان مانگرتن ڕادەگەیەنین تا ئەوکاتەی داواکارییەکانمان جێبەجێدەکەن “.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
7 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
8 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
7 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
8 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
8 hours لهمهوپێش



