حه‌وت ناوبژیوانی سلێمانی دەتوانن خولی نایابی عێراق به‌ڕێوه ببه‌ن

ناوبژیوانانی سلێمانی
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
دوای به‌شداریكردنیان له تاقیكردنه‌وه‌ی كوپه‌ری ناوبژیوانانی عێراق له شاری به‌غدا، حه‌وت ناوبژیوانی شاری سلێمانی توانییان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنن و دەتوانن به‌شداری به‌ڕێوه‌بردنی یارییه‌كانی خولی نایابی عێراق بكه‌ن.
له شاری سلێمانی هه‌شت ناوبژیوان به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كانی ناوبژیوانانی عێراقیان كرد، به‌ڵام ته‌نیا حه‌وت ناوبژیوان سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناو یه‌ك ناوبژیوانیش ده‌رنه‌چوو له تاقیكردنه‌وه‌كان و سه‌رۆكی ناوبژیوانانی سلێمانی ئاماژه به‌وه ده‌دات، جگه له‌و ناوبژیوانه‌ی له تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو چوار ناوبژیوانی تری شاری سلێمانی به‌شداری دوا تاقیكردنه‌وه‌كانی ناوبژیوانانی عێراق ده‌كه‌ن.
عه‌باس عه‌لی سه‌رۆكی ناوبژیوانانی سلێمانی ئاماژه به‌وه ده‌دات:” له شاری سلێمانی 12 ناوبژیوانی پله‌یه‌كی عێراقمان هه‌یه، به‌ڵام ته‌نیا هه‌شت ناوبژیوانیان به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌ی ناوبژیوانانی عێراقیان كردوو ته‌نیا یه‌ك ناوبژیوانمان له تاقیكردنه‌وه‌كه ده‌رنه‌چوو، به‌ڵام ههلێكیتری له‌گه‌ڵ ئه‌و چوار ناوبژیوانه‌ی تر كه داوای مۆڵه‌تیان له لیژنه‌ی ناوبژیوانانی عێراق كردبوو لە بەردەمدایە، دوای 3 مانگی تر به‌شداری دووه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی ناوبژیوانانی عێراق ده‌كه‌ن”.
وتیشی:” زۆر له ئاستی ناوبژیوانانی سلێمانی رازین و ئاستیان زۆر به‌هێزه و توانای جه‌سته‌ییشیان به‌رزه، بۆیه ده‌توانم بڵێم له ئێستادا ئاماده‌ن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی خوله‌كانی عێراق به تایبه‌تی خولی نایاب”.
بڕیاره رۆژی 18ی ئه‌م مانگه به به‌شداری 96 یانه یه‌كه‌م قۆناغی جامی یانه‌كانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت و ناوبژیوانانی سلێمانیش به‌شداری به‌ڕێوه‌بردنی یارییه‌كان ده‌كه‌ن.
دوای شاری به‌غدا شاری سلێمانی به دووه‌م پارێزگا داده‌نرێت له رووی زۆری ناوبژیوانانی پله‌یه‌ك و پله دوو و پله سێ كه له ئێستادا زیاتر له 60 ناوبژیوان له سنوری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید هه‌یه.

More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
6 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
7 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
6 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
7 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
7 hours لهمهوپێش



