
خانمێك له ئه‌مریكا | فۆتۆ: Eduardo Munoz
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ژماره‌ى تووشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا له جیهان دا چوار ملیۆن كه‌سى تێپه‌ڕاند و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكاش پێشه‌نگى وڵاتانى جیهان-ه له‌ڕووى به‌رزى ئاماره‌كانى تووشبوون به‌و ڤایرۆسه.
به‌گوێره‌ى داتاكان، تا ئێستا 4 ملیۆن و هه‌زار و 136 كه‌س له جیهان دا تووشى كۆرۆنا بوون، له‌و رێژه‌یه‌ش، 275 هه‌زار و 399 كه‌س به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه، هاوكات ملیۆنێك و 375 هه‌زار و 984 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌نده دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا گه‌شبینه به داهاتووى وڵاته‌كه‌ى و به‌رده‌وام له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كانیدا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه “ئه‌مریكا ئه‌و دۆخه‌ى تێیكه‌وتووه تێده‌په‌ڕێنێت و له‌ڕووى ئابووریه‌وه ده‌بوژێته‌وه”، به‌ڵام هێشتاش ئه‌مریكا پێشه‌نگى جیهانه له ئاماره‌كانى كۆرۆنادا.
تا ئێستا ملیۆنێك و 318 هه‌زار و 526 كه‌س له ئه‌مریكا تووشى ڤایرۆسه‌كه بوون، له‌و رێژه‌یه‌ش 78 هه‌زار و 494 كه‌س به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له‌دواى ئه‌مریكا-ش ئیسپانیا دێت كه تا ئێستا 260 هه‌زار و 117 كه‌س تووشى ڤایرۆسه‌كه بوون، له به‌رامبه‌ردا 26 هه‌زار و 299 كه‌س به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
23 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
23 hours لهمهوپێش


