پەروەردەی عێراق روونکردنەوە دەدات لەسەر لابردنی چەند ئایەتێکی قورئان لە پڕۆگرامی خوێندن

خوێندکاران لە پۆلدا
SNN
حەیدەر فاروق وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند: لیژنەکانی پەروەردەی عێراق لە ئەنجوومەنی لە لێدوانێکدا رایانگەیاندووە کە ئەو ئایەتانەی لە پرۆگرامی خوێندنی عێراقیدا باس لە “بەنی ئیسرائیل” دەکات داوای سڕینەوەی کراوە.
فاروق دەڵێت: ئەو هەواڵانە بەدرۆ دەخەینەوە کە باس لەوە دەکات کە چەند فشارێکی دەرەکی هەیە لەلایەن وڵاتێکی دراوسێوە بۆ لابردنی ئەو ئایەتانەی کە باس لە “بەنی ئیسرائیل” دەکات لە پرۆگرامی وانەی ئیسلامیدا، ئەوەش روون دەکاتەوە، کە لای هەمووان ئاشکرایە ئەو لایەنانە کێن کە داوای سڕینەوەی ئەو ئایەتەیان کردووە لە پڕۆگرامی خوێندندا، بەڵام تا ئیستا هیچ فشار و لێدوانی رەسمی بە وەزارەتی پەروەردەی عێراق لەسەر ئەو بابەتە نەدراوە.
فاروق ئاماژە بەوە دەکات: ئەو ئایەتانەی لە پرۆگرامی خوێندنی عێراقدا کە باس لە “بەنی ئیسرائیل” دەکات، لە هەموو ماڵێکی عێراقدا بوونی هەیە.
ماوەیەک پێش ئێستا قوسەی موحسین، سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق وتی” فشارێکی دەرەکەی قورس لەسەر لابردنی ئایەتەکانی بەنی ئیسرائیل لە پڕۆگرامی خوێندی عێراقدا هەیە”. ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆگرامی خوێندن لە عێراقدا نوقم بووە لە گەندەڵی، ئەمەش کەشێکی دروستکردووە کە خوێندکار لە خوێندن رابکات”.
موحسن لە کۆتایی قسەکاندا ئەوە روون دەکاتەوە” پلانێکی وردی دەرەکی هەیە دەیەوێت لە بچینەی پەروەردی عێراق بدات، فشار بۆ لابردنی ئایەتەکانی بەنی ئیسرائیل لە پرۆگرامی خوێندن باشترین نموونەیە”.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
7 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
7 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
9 hours لهمهوپێش



