
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی ڕاپەڕین
SNN- محەمەد مستەفا
ژمارەی تووشبوون و مردن بە کۆرۆنا لە ئیدارەی ڕاپەڕین ڕۆژ لە دوای رۆژ روو لە زیاد بوونە و تا ئێستاش بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا 135 کەس لە ئیدارەی ڕاپەڕین بە ڤایرۆسەکە گیانیانلەدەستداوە .
تەها محەمەد بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی ڕاپەڕین بە SNN ی راگەیاند: دوای نزیکەی مانگێک لە وەستانی پشکنینی کۆرۆنا بەهۆی نەمانی کیتی پشکنین لە دوایین 228 پشکنینی ڤایرۆسەکە 93 پشکنین پۆزەتیڤ دەرچووە، بەمەش ژمارەی تووشبووان گەیشتۆتە 2276 تووشبوو .
وتیشی: “تا ئێستا 84 پیاو و 51 ئافرەت بە ڤایرۆسەکە گیانیانلەدەستداوە و لە بەرامبەریشدا 1083 کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە .”
باسی لەوەشکرد: داواکارن لە هاووڵاتییان پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و لە کاتی سەردانیکردنی شوێنی قەرەباڵغ ماسک ببەستن .
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



