
بافڵ تاڵەبانی و کونسوڵی فەڕەنسا
SNN
بافڵ تاڵەبانی رایدەگەیەنێت “سیاسەتی نوێی یەکێتی روو لە حکومڕانییەکی باشتر و زیاتر خزمەتکردنی خەڵکە، دەشڵێت: “پشتیوانی سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی ریشەیین چاکسازییەک کە لەخزمەت ئاوەدانی و خزمەتی زیاتر و باشترکردنی بژێوی ھاووڵاتییان بێت”.
بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە لە مەکتەبی سیاسی لە سلێمانی پێشوازیکرد لە ئۆلیڤییێ دیکوتینێ کونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە ھەرێمی کوردستان.
لە دیدارێکدا لەبەر رۆشنایی گۆڕانکاریی و پێشھات و بارودۆخی ھەرێم و عێراق و ناوچەکە بافڵ تاڵەبانی بەوردی سەرنج و دیدگای یەکێتیی بۆ پرسەکان خستەڕوو، دووپاتی لەخواستی یەکێتی کردەوە لە پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی کوردستانی نیشتمانی ھاوبەش کە رەنگدانەوەی ھەلومەرج و بیر و بۆچوونە جیاوازەکانی لایەنە سیاسییەکان و ھەم کۆمەڵانی خەڵکیش بێت.
روونیشیکردەوە: سیاسەتی نوێی یەکێتی روو لە حکومڕانییەکی باشتر و زیاتر خزمەتکردنی خەڵکە و لەو رووەشەوە ھاوکار و پشتیوانی سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی ریشەیین چاکسازییەک کە لەخزمەت ئاوەدانی و خزمەتی زیاتر و باشترکردنی بژێوی ھاووڵاتییان بێت.
ھەر لەدیدارەکەدا سەبارەت بە بارودۆخی ئەمنی و جموجوڵی پاشماوەکانی داعش بیروبۆچون ئاڵوگۆڕ كرا و پشتیوانی لە ھەماھەنگی و ھاریکاری زیاتر لەنێوان ھەرێم و ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کرایەوە لەپێناو سەقامگیری و ئاسایش و ئارامی لە ناوچەکە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


