لەسەر داوای شێخێکی عەرەب هێزێکی سوپای عێراق دەچێتە گوندی پەڵکانە

سوپای عێراق
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
له‌به‌ر گژرى و ئاڵۆزیى نێوان كورد و عه‌ره‌بى هاورده له سنوورى كه‌ركوك، دواى پۆلیسى فیدراڵى سوپاى عێراقیش ره‌وانه‌ى گونده كوردییه‌كان كران، به وته‌ى گوندنیشینه‌كان هێزه‌كه‌ى سوپا دواى كێشه دروستكردن بۆ هاووڵاتییان، فه‌رمانیان پێكراوه ناوچه‌كه جێبهێڵن.
كه‌نعان عه‌بدوڵا كوردێكى دانیشتووى گوندى په‌ڵكانه له سنوورى سه‌رگه‌ڕانى سه‌ربه قه‌زاى دوبز له كه‌ركوك به SNNى راگه‌یاند: دوێنێ لەگه‌ڵ عه‌ره‌بى هاورده پۆلیسى فیدراڵى ڕه‌وانه‌ى گونده كوردییه‌كان كران له په‌ڵكانه بۆ ئه‌وه‌ى رێگه چۆڵبكه‌ن بۆ عه‌ره‌به‌كان زه‌وی كورده‌كان به‌ش بكه‌ن و له نێو گونده‌كانیش جێگیر ببن.
وتیشى: “وه‌كو خه‌ڵكى ناوچه‌كه هه‌موو كۆبوونەتەوه و توانیویانه عه‌ره‌به هاورده‌كان ڕاو بنێن و له ناوچه‌كه دوریان بخه‌نه‌وه، به‌ڵام چونكه پۆلیسى ناوچه‌كه هه‌مووى ده‌ناسن، بۆیه فه‌رمان به سوپاى عێراق كرا بێنه گونده‌كه‌یانه‌وه”.
ئه‌و گوندنشینه كورده ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، له دوێنێوه سوپاى عێراق له نێو په‌ڵكانه بووە تاوه‌كو ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ كشانه‌وه و له‌و ماوه‌یه كه له گونده‌كه بوون، هاووڵاتییان هه‌موویان چوونه ژووره‌وه ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى كێشه و گرفت روو نه‌دات، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى له ده‌ره‌وه مابوونه‌وه له كاتى گه‌ڕانه‌وه‌یان له لایه‌ن هێزه‌كه‌ى سوپاوه رێگرییان لێكرابوو به پشكنین و هه‌ندێك ره‌فتارى دیكه هاووڵاتییه كورده‌كانیان بێزار كردبوو.
دوێنێ له كاتى گرژى و ئاڵۆزى نێوان كورد و عه‌ره‌ب له‌سه‌ر داواى شێخێكى عه‌ره‌به هاورده‌كان هێزه‌كه‌ى سوپاى عێراق ڕه‌وانه‌ى ناوچه‌كه كرابوو.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


