له‌دواى جه‌ژن مسته‌فا كازمى كاندید بۆ پۆستى وه‌زاره‌ته ماوه‌كان پێشكه‌شده‌كات

مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق | فۆتۆ: رووداو
ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند: له پاش جه‌ژن سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق ناوى ئه‌و كاندیدانه ئاشكرا ده‌كات كه ده‌یه‌وێت پۆسته وهزرایهكانى پێ پڕبكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كابینه‌كه‌ى ته‌واوبێت.
عیقابل عه‌بدولحه‌سه‌ن، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند: “مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له‌دواى به‌ڕێوه‌چونى جه‌ژنى ره‌مه‌زان ناوى كاندیدى ئه‌و وه‌زاره‌تانه ئاشكرا ده‌كات كه هێشتا پڕنه‌كراونه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت و ئه‌و پۆستانه‌ش پڕبكرێنه‌وه”.
له‌دواى ئه‌وه‌ى به‌ره‌به‌یانى رۆژى پێنجشه‌ممه 7ى ئایار، ده‌نگ له‌سه‌ر كابینه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى درا له په‌رله‌مانى عێراق نه‌توانرا ته‌واوى وه‌زاره‌ته‌كان پڕبكرێنه‌وه و وه‌زیره‌كانیان دیاریبكرێن ته‌نیا 15 وه‌زاره‌ت ده‌نگیان له‌سه‌ردرا، به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌شێك له وه‌زاره‌ته‌كان كاندیدیان نه‌بوو و به‌شێكى تریشیان نه‌یانتوانى ده‌نگى پێویست به‌ده‌ست بهێنن.
گرنگترینى ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى كه تا ئێستا به چۆڵى ماونه‌ته‌وه بریتیه له وه‌زاره‌ته‌كانى: نه‌وت، ده‌ره‌وه و داد كه دووه‌م و سێیه‌م پشكى كورده.
پێشتر عیماد باجه‌ڵان، ئه‌ندامى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به میدیاكانى عێراق-ى راگه‌یاندبوو: “پارتى یهكلابووتهوه و له ئێستادا فوئاد حسێن-ى كاندید كردووه بۆ ئه‌وه‌ى له په‌رله‌مان ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت وه‌ك وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق”، كه پێشتر وه‌زیرى دارایی بووه له كابینه‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى و له وه‌زاره‌تى دادى عێراق به تۆمه‌تى رێگه‌گرتن له پێداچوونه‌وه ژمێره‌ى كۆتایی مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم سكاڵاى یاسای له‌سه‌ر تۆماركراوه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى پارتى ئه‌وه‌شى خستبووه‌روو، “یه‌كێتى نیشتمانى كاندیدى خۆى بۆ پۆستى وه‌زیرى داد یه‌كلاكردووه‌ته‌وه كه خالید شوانى-یه”، له ئێستادا وه‌زیرى حكومه‌تى هه‌رێمه بۆ كاروبارى به‌غدا.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
14 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
14 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش


