
دراوی عێراقی
SNN
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی ئامادەنەبوونی لیستی مووچەوە، سبەی مووچەی بەڕێوەبەرایەتییەکە دابەشناکرێت، ئەگەرچی پێشتر بڕیاری لەسەر درابوو.
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوا لە راگەیەندراوێکدا، گشت بەڕێوەبەری خوێندنگا و هۆبەکانی سەر بە پەروەردەکە ئاگاداردەکاتەوە کە سبەی 17ی تشرینی یەکەم، لیستی مووچە ئامادە نابێت، لەبەر ئەو گۆڕانکاریەی بەسەر مانگی دابەشکردنەکەدا هاتووە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە روونیکردووەتەوە: “وەک دەزانن هۆبەی ژمێریاری مووچەو وردبینی و هۆبەکانی دیکەی پەیوەست بە مووچە بەردەوامن لەکار کردن و تەنانەت هەتا شەو درەنگ دەمێننەوە، بەڵام لەبەر زۆری سەرمووچە و گواستنەوەی هاتوو گواستنەوەی ڕۆشتوو و خانەنشینی کەڕێژەیەکی زۆرن کاتی دەوێت هەتا ئامادە دەکرێت. بۆیە ڕۆژی یەک شەممە لیستی مووچە دابەشدەکەین بۆ ئەوەی ڕێککارییەکان و مافی ئەوانی دیکەش دابین بکەین”.
ئەمە لەکاتێکدایە بڕیاربوو سبەی مووچەی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوا دابەشبکرێت.
جگە لە پەروەردەی رۆژئاوا، بڕیاربوو دوێنێ پێنجشەممە مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشبکرێت بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی لیستی مووچەوە، تا ئێستا دابەشنەکراوە.
پێشتر وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیاریدا مووچەی مانگی ئەیلول دابەشبکرێت، بەمجۆرەش پێنج مووچەی مووچەخۆران پاشەکەوتکرا، جگە لە گرفتی ئامادەکردنی لیستی مووچە لەکاتی خۆیدا، گرفتی یاسایی بۆ بەشێک لە خانەنشینان دروستکردووە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


