
لۆگۆى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و شه‌قامێكى سه‌ره‌كى له شارى كه‌ركوك | فۆتۆ: SNN
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
به‌رپرسى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: پارتى ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه كه‌ركوك، ده‌شڵێت: “پێشنیار ده‌كه‌م بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى ساڵى داهاتوو له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان و كه‌ركوك پارتى و یه‌كێتى میكانیزمێكى نوێ بگرنه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگى كورد به‌فیڕۆ نه‌چێت”.
كاوێز مه‌لا په‌روێز، به‌رپرسى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له كه‌ركوك به SNNى راگه‌یاند: “پارتى ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه كه‌ركوك به‌رنامه‌شى هه‌یه بۆ ئه‌و گه‌ڕانه‌وه‌یه، به‌ڵام پێویسته بارودۆخه‌كه ئاسایى بكرێته‌وه، به‌مشێوه‌یه‌ى ئێستا ناكرێت كه هێشتا باره‌گاى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى له كه‌ركوك هێزێكى سوپاى عێراقى تێدایه ئه‌مه جگه له لقى كه‌ركوكى پارتى و ده‌زگا حكوومییهكانیشى وه‌كو ئاسایش”.
وتیشى: “له‌ئێستادا چاوه‌ڕێى راده‌ستكردنه‌وه‌ى بارهگاكانمنین هاوكات پێویسته پۆسته حكومییه‌كانى پارتى بگه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ خۆى”.
به‌رپرسى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌باره‌ى پرسى كورد و به‌شدارى حزبه‌كه‌ى له كه‌ركوك له هه‌ڵبژاردنه چاوهڕوانكراوهكهى ساڵى داهاتووى عێراق ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: ” بۆ ئه‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى كورد له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان له‌به‌رچاو بگیرێت، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ى به‌ركه‌وته‌ى حزبى دروست نه‌بێت، پێشنیار ده‌كه‌م خانه‌قین و خورماتوو و كه‌ركوك بدرێته یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان و پارتى پشتیوانی كادیره‌كانى بكات، له به‌رامبه‌ردا ناوچه‌كانى نهینهواو مه‌خمور و شنگالیش بدرێته پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتى پشتیوانى كاندیده‌كانى بكات”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “به‌مشێوه‌یه ده‌نگى كورد له‌و ناوچانه به فیڕۆناچێت و ئه‌و حزبانهشى له گه‌ڵ یه‌كێتى یان پارتى له‌و ناوچانه ده‌چنه پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه له هه‌ردوو ناوچه‌كه هه‌مان حزب و لیست بن و هه‌ماهه‌نگى بكرێت، به‌مشێوه‌یه ده‌توانرێت دڵنیایى بدرێته كورد بۆ ئه‌وه‌ى زۆرترین ده‌نگده‌ر بچنه سه‌ر سندوقى ده‌نگدان”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


