گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ شەممە 17/10/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ شەممە (17/10/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مارکا:
- سەرەتای دەستپێکردنی ماراسۆنەکە.
- زیدان بەردەوامە لە یاریکردن بە نۆرە بە یاریزانەکانی، ئەمەش لە یاری ئەمڕۆی قادش پێش یاری کلاسیکۆ، ئەم راهێنەرە نایەوێت بە سەرەکی یاری بە یاریزانەکانی بکات تا بە باشی بۆ کلاسیکۆ ئامادە بن و تووشی پێکان نەبن.
- کومان ئەمڕۆ لە یاری خیتافی بڕیار لەسەر یاریپێکردنی گریزمان لە لایەن کومانەوە دەدرێت.

ئاس:
- پلانی لالیگا.
- شەممەی گەورە لە لالیگا یانە بەشدارەکانی خولەکە لە خولی یانە پاڵەوانەکان ئەمڕۆ پێش دەستپێکی ئەو خولە مەزنە یارییان هەیە.
- ئۆدیگارد ئامادەی هەردوو یاری ئەمڕۆی قادش و کلاسیکۆ نابێت.
- لۆپتیگی راهێنەری سڤییا رووبەڕووی کێشە بووەتەوە پێش یاری بەرامبەر بە گرانادا.
- سەلتاڤیگۆ رووبەڕووی ئاتلەتیکۆمەدرید دەبێتەوەە و گومانی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە.
- یاریزانانی بەرشەلۆنە نەخێر بۆ کەمکردنەوەی مووچەکەیان دەکەن.
- بڕیار لەسەر یاریکردنی لالیگا لە رۆژی هەینی و دووشەممە دەکرێت.

سپۆرت:
- من بەرپرسم لێرە.
- نامەی کومان بۆ گریزمان:” باشترین بڕیار بە سوودی یانەکە دەدەم”.
- سەرەتای بەرزبوونەوەی ئاستی ئەم یاریزانانە، یانەکە 4 یاری لە 11 رۆژدا دەکات.
- جەنگێکی نوێ لە نێوان یاریزانەکان و بارتۆمیۆی سەرۆکی بەرشەلۆنە روودەدات و یاریزانەکان رەتیدەکەنەوە مووچەیان کەمبکرێتەوە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- من راهێنەری یانەکەم.
- کومان بە گریزمان رادەگەیەنێت کە راهێنەری یانەکەمم و بڕیار لەسەر پێکهاتەی بەرشەلۆنە دەدەم، ئەمەش دوای ئەوەی یاریزانە فەرەنسیەکە قسەی دەربارەی ئەوە کردبوو لە شوێنێکی تری یاریگادا یاری پێبکات.
- ریاڵ مەدرید بە بێ ئۆدیگارد رووبەڕووی قادش دەبێتەوەو زیدان پشتگیری یۆڤیچ دەکات.
- سوارێز و کۆستا بەرامبەر بە سەلتاڤیگۆ لە هێڵی پێشەوە یاری دەکەن و تۆرێرا لەوانەیە بەشداری یاریەکە بکات.
- ئەنجومەنی وەرزشی ئیسپانیا رێگە بە رابیتەی لالیگا دەدات یارییەکان لە رۆژانی هەینی ودووشەممە بەڕێوە ببات.

More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی


