پێش ده‌ستپێكردنی خولی پله‌یه‌ك و جامی عێراق راهێنه‌ری بابان ده‌ستی له كاركێشایه‌وه

فریاد ئه‌بوبه‌كر
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
هه‌رچه‌نده ماوه‌ی چوار مانگه ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی تیپه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ گرتبوو ، ئاماده‌كارییه‌كانیشی بۆ جامی یانه‌كانی عێراق و خولی پله‌یه‌كی عێراق چڕتر كردبوویه‌وه، به‌ڵام راهێنه‌ری یانه‌ی بابان ده‌ستی له كاركێشایه‌وه.
فریاد ئه‌بوبه‌كر راهێنه‌ری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی بابان به‌شدار له خولی پله‌یه‌ك و جامی عێراق، سه‌ره‌ڕای ئاماده‌كارییه‌كانی یانەکە و ئه‌نجامدانی نزیكه‌ی 10یاری دۆستانه‌ش، دەستی لە کارکێشایەوە و یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی ئه‌ركی تیپه‌كه‌ی گرته ئه‌ستۆ.
دیدار غازی به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌ی بابان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو:” هه‌رچه‌نده له‌سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ تیپه‌كه به‌باشی ده‌ستیان به‌مه‌شق و راهێنان و یارییه دۆستانهكانیان كرد، به‌ڵام له‌كاتی نزیكبوونه‌وه‌ی ركابه‌رییه‌كانی خولی پله‌یه‌ك و جامی عێراق لێكتێنه‌گه‌یشتن له نێوان راهێنه‌ر و یاریزانانی تیپه‌كه دروست بوو، بۆیه راهێنه‌ری تیپی تۆپی پێمان ده‌ستی له كاركێشایه‌وه‌و یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی شوێنی گرته‌وه”.
وتیشی:” بۆ یه‌كه‌م یاریمان له جامی عێراق فه‌رمان عه‌لی یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری پێشوو پۆستی راهێنه‌رایه‌تی تیپه‌كه وه‌رده‌گرێت و دواتر ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه بڕیار له‌سه‌ر مانه‌وه یاخود هێنانی راهێنه‌ر ده‌دات”.
فریاد ئه‌بوبه‌كر راهێنه‌ری ده‌ست له كاركێشاوه‌ی یانه‌ی بابانیش ئه‌وه‌ی راگه‌یاند:” به‌داخه‌وه له‌كاتی نزیكبوونه‌وه‌ی یارییه‌كانی جام و خولی پله‌یه‌كی عێراق و جێبه‌جێنه‌كردنی به‌شێك له داواكاریه‌كانم به تایبه‌تی له رووی داراییه‌وه بۆ یاریزانانی تیپه‌كه له‌لایه‌ن یانه‌وه ، به‌باشمزانی پێش ده‌ستپێكردنی یارییه‌كان ده‌ست له كاربكێشمه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌ست خستنه ناو كاره‌كانم، بۆیه بڕیارمدا كه به‌رده‌وام نه‌بم و هیوای سه‌ركه‌وتنیش بۆ یانه‌كه ده‌خوازم له یارییه‌كاندا”.
یانه‌ی بابان ماوه‌ی ساڵێكه دامه‌زراوه، به‌ڵام به به‌هێزی به‌شداری خوله‌كان ده‌كات و له یه‌كه‌م تاقیكردنهوهشیدا ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ یانه‌كانی خولی پله‌یه‌ك و جامی یانه‌كانی عێراق كێبڕكێ بكات ، هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێت له خوله‌كانی كوردستانیش ببێته یانه‌یه‌كی قورس.

More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش


