
رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوا لە حکومەتی نوێی عێراق دەکات، مافەکانی مرۆڤ بکاتە کاری لەپێشینەی کارنامەکەی و رێگربێت لە توندوتیژی دژی هاووڵاتیان.
لە راگەیەندراوێکیدا کە لە ماڵپەڕی فەرمی رێکخراوەکەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە، “لەدوای چەندین ساڵ لە توندوتیژی دژ بە هاووڵاتیانی عێراقی، لە ئێستادا حکومەتی نوێی وڵاتەکە دەرفەتێکی هەیە بۆ پاراستنی گەلی عێراق”.
لێبوردنی نێودەوڵەتی ئەوەی خستووەتەڕوو: “گەلی عێراق چەندین ساڵە لەلایەن بەرپرسانی وڵاتەکەیانەوە بەڵێنی بەتاڵیان پێدەدرێت، ئێستا کاتی ئەوە هاتووە ئەو بەڵێنانە بکرێن بە کردار و کار بۆ باشکردنی بژێوی ژیانی هاووڵاتیان بکرێت”.
رێکخراوەکە داوای لە حکومەتەکەی کابینی کردووە، لێکۆڵینەوەیەکی بێلایەن سەبارەت بەو هێز و چەکدارانە دەستپێبکات کە دەستیان بە خوێنی خۆپیشاندەران سوورە.
رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە سەردەمی حکومەتە یەکلەدوای یەکەکانی عێراقدا چەندین راپۆرتی سەبارەت بە پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە وڵاتەکە خستووەتەڕوو.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش



