کێشەی هێرشی سەر دەرمانخانەکەی هەولێر بە سوڵحی عەشایەریی کۆتایی پێهات

وێنەی دەرمانخانەکە و کاتی هێرشکردنەکە
SNN- بریار محەمەد
ئەنجامدەرانی هێرشی سەر دەرمانخانەکەی هەولێر بە سوڵحی عەشایەریی کۆتاییان بەکێشەکە هێناوە و هیچ لایەک سکاڵای لەسەر لایەکەی دیکە تۆمار نەکردووە.
دوو هەفتە پێش ئێستا دوو چەكدار هەڵیانكوتایە سەر دەرمانخانەیەك لە گەڕەكی لاوان ستی لە شاری هەولێر و وەكو لە گرتە ڤیدیۆیەكدا دەردەكەوێت، بە چەكەوە هێرش دەكەنە سەر كارمەند و پزیشکێک و هەر زوو ئەم رووداوە كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا و وەزارەتی تەندروستی داوایكرد بكەرانی دەستگیر بكرێن، بەڵام بەپێی زانیارییەكان هەردوولا رێكکەوتوون هەر كەس لە ماڵی خۆیی و كەسیش سكاڵای تۆمار نەكردووە .
پارێزەر رێبین سەباح دەڵێت: “ئەو تۆمەتبارانەی كە بە چەكەوە و لە ناو دەرمانخانەیەكی هەولێر هێرشیانكردە سەر ئەو دەرمانسازە بەپێیی مادەی 413 بڕگەی 3 دەبێ دۆسیەی لێكۆڵینەوەیان بۆ بكرێتەوە و دادگاییبكرێن، سزا بدرێن كە سزاكەیان بریتییە لە زیندانی كردن كە لە 3 ساڵ زیاتر نەبێ لەگەڵ غەرامە كردنیشیان بەهۆی ئەوەی ئەوانە بە چەكەوە هێرشیانكردۆتە سەر ئەو دەرمانسازە و سوكایەتییان پێكردووە و ئازاری جەستەیی و دەرونیش دراون.
لای خۆشیەوە ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان بەSNNی راگەیاند “دوابەدوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆییەك كە هێرشدەكرێتە سەر كارمەندێكی دەرمانخانە بە هەڵسوكەوتێكی ناشارستانی و دوور لە مرۆڤایەتی، لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتی پشكنین و بەدواداچوون و بەشی یاسایی بەدواداچوون لەم رووداوە دەكرێت و رێكاری یاسایی دەگرینەبەر”.
بەپێی زانیارییەكانی SNNی هەردوو لایەن لەسەر ئەوە رێککەوتوون كەسیان پەیوەندییان بەكەسیانەوە نەبێت و كەسیش سكاڵا تۆمار نەكات و دۆسیەكەش دابخرێت لە نێوان هەردوو بنەماڵەوە.
وتیشی: “داوا لە وەزارەتی ناوخۆ دەكەین لەپێناو پاراستنی ماف و گیانی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و فەرمانبەرانی دامودەزگا تەندروستییەكان لە كەرتی گشتی و كەرتی تایبەت رێكاری یاسایی بگیرێتەبەر بۆ دووبارەنەبوونەوەی ئەم جۆرە رەفتار و رووداوانە”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش


