
سلێمانی
SNN – هه‌ڵكه‌وت سه‌روه‌ت
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت: له ماوه‌ى رابردوودا بۆرى ئاوى سلێمانى شكاوه، ده‌شڵێت: ئه‌و كێشه‌یه‌مان چاره‌سه‌ر كردووه”.
سه‌ربه‌ست عوسمان، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی سلێمانی به SNNى راگه‌یاند: “به‌هۆی شكانی بۆری ئاوی سلێمانی دوو له چه‌ند رۆژی رابردوودا چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شاره‌كه بێ ئاو بوون، به‌ڵام ئێستا بۆرییه‌كه چاككراوه‌ته‌وه و هاووڵاتییان ده‌توانن سوودمه‌نده‌بن له وه‌رگرتنی ئاو”.
وتیشی: “بۆری ئاوی سلێمانی له‌ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه له نزیك تابین شكاوه، شه‌وی هه‌ینی به‌ته‌واوی بۆریه‌كه چاككراوه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ر كێشه‌مان بۆ دروستنه‌بێت له چه‌ند رۆژی داهاتوودا وه‌رگرتنی ئاو بۆ هه‌موو گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری سلێمانی ئاسایی ده‌بێته‌وه”.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا و له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شاری سلێمانی به‌هۆی كه‌می ئاوه‌وه بێبه‌ش بوون له وه‌رگرتنی ئاو و هه‌ندێكیشیان له‌دوای چوار رۆژ و بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر سوودمهنددهبوون له وه‌رگرتنی ئاو.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
17 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
17 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش


