فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی عێراق ئیدانەی سووتاندنی ئاڵای کوردستان دەکات

لۆگۆى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
فراکسیۆنی سەوز لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی سووتاندنی ئاڵای کوردستان لە شاری بەغدا لەلایەن گرووپێکی ناو حەشدی شەعبی، راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە راگەیەنراوەکەیاندا دەڵێن “بە توندی ئیدانەی سووتاندنی ئاڵای کوردستان دەکەین و بە دەستدرێژییەکی روونی دەزانین بۆ سەر خەڵکی کوردستان، چونکە ئەو ئاڵایە نوێنەرایەتیی لایەنێکی دیاریکراو ناکات، بەڵکو سیمبولی گەلێکە”.
بەپێی راگەیەنراوەکە، سووتاندنی ئاڵای کوردستان دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر ئاشتی و سەقامگیریی کۆمەڵایەتی و یەکگرتوویی خاکی عێراق و ئەو ئاڵایە بە خوێن قوربانی بۆ دراوە و قبوڵی ناکەین هێرشبکرێتە سە پیرۆزییەکەی.
فراکسیۆنی سەوز رایدەگەیەنێت “ئەم کارە بە تەواویی سەرکۆنە دەکەین کە وەک کاردانەوە بەرامبەر لێدوانی سیاسییەکی کورد ئەنجامدراوە”.
فراکسیۆنی سەوز داواشدەکات فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و هێزە ئەمنییەکان بە ئەرکی خۆیان هەستن و بارەگا و شوێنی هەموو لایەنە سیاسییەکان بپارێزن بەتایبەت ئەوانەی لە پەرلەماندا بەشدارن.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
12 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
12 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12 hours لهمهوپێش



