حکومەتی هەرێم لەبارەی سوتانی بارەگای پارتی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

سووتانی بارەگاکەی پارتی لە بەغدا
SNN
حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی سوتانی بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا بڵاوکردەوە، و بە تووندى ئیدانەی ئەو کارەیکرد.
لە راگەیەندراوەکەی حکومەتی هەرێم لەبارەی سووتانی لقی پارتی لە بەغدا هاتووە: “هەر جۆرە هێرش و دەستدرێژییەك لە لایەن هەر كەس و گرووپێكەوە بۆ سەر سیمبولەكانی هەرێمی كوردستان و حزبە سیاسییەكانی جێگەی قبووڵكردن نییە”.
دەقی راگەیەندراوەکە:
حكومەتی هەرێمی كوردستان بە تووندى سووتاندنی ئاڵای كوردستان و هێرشی سەر بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا شەرمەزار دەكات.
هەر جۆرە هێرش و دەستدرێژییەك لە لایەن هەر كەس و گرووپێكەوە بۆ سەر سیمبۆلەكانی هەرێمی كوردستان و حزبە سیاسییەكانی جێگەی قبووڵكردن نییە.
پێویستە حكومەتی فیدراڵ رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی بارەگای حزبەكان و نوێنەرایەتیی وڵاتانی بیانی لە بەغدا وهەر شارێکی دیکە لە هێرشی هەر گرووپێکی لە یاسا دەرچوو بگرێتەبەر.
حكومەتی هەرێمی كوردستان بە مافی خۆی دەزانێت هەموو رێوشوێنێكی یاسایی و رێگەپێدراو بۆ پاراستنی هاووڵاتییان و دەستكەوتەكانی و ڕێزگرتن لە ئاڵای كوردستان بگرێتەبەر.
داوا لە حكومەتی فیدراڵ دەكەین، رێوشوێنی یاسایی بگرێتەبەر وهێرشکاران بە سزای خۆیان بگەیەنن تا ئەم جۆرە کردەوە دزێوانە دووبارە نەبنەوە.
حكومەتی هەرێمی كوردستان 2020/10/17
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
20 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
20 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
22 hours لهمهوپێش



