تەندروستی سلێمانی: ئەو هاوكارییەی حكومەت دەمانكات لە ئاست پێداویستییەكانماندا نییە

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات ئێمە تەنیا پشت بە هاوكارییە مادییەكانی حكومەت نابەستین بۆ ڕایكردنی كاروبارەكانمان چونكە ئەو هاوكارییەی لە لایەن حكومەتەوە دەمانكرێت لە ئاست پێداویستییەكانماندا نین، هەندێك جاریش جیاوازی دەكرێت لە دابینكردنی هاوكاری بۆ تەندروستی پارێزگاكان.
عەبدوڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە SNNی راگەیاند: لە هەموو جیهاندا كەرتی تەندروستی ئەو كەرتە نییە كە داهات بۆ حكومەت بەدەست بخات بەڵكوو دەبێت حكومەت پارەی بۆ تەرخان بكات، ئەوەی لە هەرێمی كوردستان دەگوزەرێت بە درێژایی ئەم كابینە و كابینەكانی دیكەی حكومەتی هەرێم نەتواندراوە لە حاڵەتە ئاساییەكانیدا وەك پێویست بودجە بۆ كەرتی تەندروستی دابینبكرێت ئەوە سەرەڕای ئەوەی ئێستا كۆرۆنا بڵاوبووەتەوە و فشارێكی زۆرترمان لەسەرە.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەگەڵ ئەوەی حكومەت تاڕادەیەك توانیویەتی هاوكاریمان بكات، بەڵام تەنیا پشتمان بەو هاوكارییانە نەبەستووە كە لەلایەن حكومەتەوە بۆمان دابینكراوە، بەڵكوو كۆمپانیاكان و كەسایەتییەكان و خێرخوازان هاوكاری باشی كەرتی تەندروستییان كردووە ئەگەر ئەوان نەبوونایە نەمان دەتوانی درێژە بەكارەكانمان بدەین.
جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو: زۆرجار ئەوە بەدیدەكەین كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستیەوە هاوكاری مادی بۆ پارێزگایەك دابیندەكرێت بەڵام لە ئاستی پارێزگای سلێمانی ئەو هاوكارییە دابیننەكراوە، بۆیە بەشێوەیەكی گشتی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا بارگرانییەكی زۆری بۆ دروستكردوین و حكومەتیش نەیتوانیوە بە شێوەیەكی باش و پێویست هاوكاریمان بكات.
More News
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
32 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
39 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
32 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
39 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش



