بۆ هاوتاكردنی مووچەی كەسوكاری شەهیدانی هەرێم لەگەڵ عێراق، شاندێكی پەرلەمان دەچنە بەغدا

مووچە
SNN-عەلی حەمەسەعید
بەمەبەستی هاوتاكردنی مووچەی كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی هەرێم لەگەڵ مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی عێراق، لیژنەی كاروباری شەهیدانی پەرلەمانی كوردستان سەردانی بەغدا دەكەن و لەگەڵ فراكسیۆنە كوردییەكانی ناو پەرلەمانی عێراقیش كۆدەبنەوە.
سەوسەن محەمەد، سەرۆكی لیژنەی كاروباری شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی كوردستان، بەSNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ ئەوەی ئێمەی گەلی كورد خاوەنی هەزاران شەهید و ئەنفال و زیندانی سیاسین و سەدانی گۆری بەكۆمەڵمان هەیە، بەڵام تا ئێستا حكومەتی عێراقی هیچ مافێكی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان زیندانیانی سیاسیی هەرێمی كوردستانی نەداوە، لەكاتێكدا بە پێی دەستوور ئێمەش بەشێكین لە عێراق و پێویستە لەسەر حكومەتی عێراق قەرەبووی كەسوكاری شەهیدانی هەرێمیش بكاتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لیژنەكەمان بڕیارمانداوە كە لە چەند ڕۆی داهاتوودا سەردانی بەغدا بكەین و هەوڵەكانمان بۆ هاوتاكردنی مووچەی كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی هەرێم لەگەڵ بەغدا دەستپێبكەین بەجۆرێك لە هەرێمی كوردستان كەسوكاری شەهیدان مووچەكانیان 500 هەزارە، بەڵام لە عێراق زیاد لە یەك ملیۆن دینارە، بۆیە دەمانەوێت ئەو بەرپرسانی حكومەتی عێراقی ڕازی بكەین كە دەبێت بەیەك چاو سەیری كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی عێراق و هەرێم بكەن.
سەرۆكی لیژنەی كاروباری شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی ئەوەشی خستەڕوو، هەر لەو سەردانەماندا بۆ بەغدا لەگەڵ فراكسیۆنە كوردییەكانی ناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبینەوە ئەوەش بەمەبەستی ئەوەی ئەوانیش لای خۆیانەوە هەوڵەكانیان چڕ بكەنەوە بۆ گێڕانەوەی ماف و شایستە داراییەكانی كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لە هەرێمی كوردستان.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
20 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
June 4, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
20 hours لهمهوپێش


