
SNN-بڕیار محەمەد
ماوەیەکە لە هەرێمی کوردستان، نەریتێکی نوێ پەیدابووە کە ئەویش چاندنی نەمامە بۆ یادکردنەوەی کەسایەتییە دیارەکان، هەندیک جاریش هاووڵاتییان بۆ یادکردنەوەی کەسێکیان کە کۆچی دوایی کردووە، نەمام دەچێنن.
لەو چوارچێوەیەدا ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر بەشی کەلەپوور و هونەرە میللیەکان بەھاوئاھەنگی ناوەندی حەیرانبێژان، نەمام چێندرا بۆ یادی کۆچی دوایی ڕەسووڵ گەردی حەیرانبێژی دیاری هەولێر کردەوە.
لە رێوڕەسمەکەدا فەرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر، لەوتارێکدا ڕایگەیاند: “خۆشحاڵین ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی ئەو هونەرمەندە بەڕیزانە، بەشدارین لە مەراسيمی یادی 26 ساڵەی کۆچی دوایی حەیرانبێژ و هونەرمەندی مەزنی شارەکەمان مامۆستا ڕەسوڵ بێزار گەردی”.
وتیشی: “دیارە لای هەمووان حەیران بەشێکی گرنگە لە کەللتوری کوردەواری و بۆتە بەشێک لەشاری هەولێر و هەولێریش بەشێک لەحەیران، لەنێو هەموو شارەکانی کوردستانیش هەولێری پایتەخت بەم هونەرە مەزنە دەناسرێتەوە، بۆیە ئەمڕۆ بەشانازییەوە یادی کەڵە هونەرمەندێکی حەیرانبێژی شارەکەمان دەکەینەوە، ئەگەرچی شایەنی زۆر لەوە زیاترە کە بۆی بکرێت، چونکە هەموو تەمەنی خۆی بۆ خزمەتی حەیرانی و هونەری کوردی تەرخانکردبوو”.
ئەمە یەکەمجار نییە نەمام بۆ یادکردنەوەی کەسێک بەکاردەهێنرێت، پێشتریش SNN چیرۆکی گەنجێکی بڵاوکردەوە کە زیاتر لە حەوت هەزار نەمام دەچێنێت، بۆ یادکردنەوەی رۆژانی تەمەنی هاوڕێیەکی.
ئەم نەریتە نوێیە، لەلایەن دۆستانی ژینگەوە پێشوازی لێدەکرێت و بە هەنگاوێکی باش بۆ سەوزکردنی شار و شارۆچکەکان دادەنرێت.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
10 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
11 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
13 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
10 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
11 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
13 hours لهمهوپێش



