
شاری سلێمانی
SNN- هەڵکەوت سەروەت
له هه‌رێمی كوردستان پاش 20 ساڵ گۆرانكاری له ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی ده‌كرێت و ده‌سه‌ڵاته‌كانیان پێده‌به‌خشرێته‌وه.
زه‌رده‌شت ره‌فیق وته‌بێژی شاره‌وانی سلێمانی له لێدوانێكیدا رایگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی له شاره‌وانی و سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێم گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت و یه‌كه‌م جاریش له هه‌ولێر بووه.
راشیگه‌یاند: ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی له ساڵی 2000ه‌وه تا ئێستا گۆڕانكاری به‌سه‌ر نه‌هاتووه و له‌ئێستادا ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه كه‌زیاتر له به‌ڕێوبه‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان و لایه‌نه‌په‌یوه‌ندیداره‌كان پێكدێت.
باسی له‌وه‌ش كرد، “كاری ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی بڕیاردان یان ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه و كاره خزمه‌تگوزارییانه‌یه كه له پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت”.
ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی له ساڵی 2000 بۆ یه‌كه‌م جار پێكهێنراوه و لەو کاتەشدا سەرۆک (مام جه‌لال) پشتگیری ته‌واوی بووه و راشیگه‌یاندووه كه ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه ده‌سه‌ڵاتی لێپرسینه‌وه‌ی له خودی وه‌زیره‌كان هه‌یه.
شاره‌وانی سلێمانی ماوه‌ی چوار مانگه ده‌ستی كردووه به چاككردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كانی پارێزگاكه و له‌ئێستاشدا ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ چاككردنه‌وه‌ی مه‌نهۆڵه‌كان بۆ رێگریكردن له دروستبوونی لافاو له وه‌رزی زستاندا.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
11 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
11 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
12 hours لهمهوپێش



