گۆڕان و كۆمەڵ سێ پۆستی بەڕێوەبەری گشتی لە سلێمانی پڕدەكەنەوە

لۆگۆی گۆڕان و کۆمەڵ
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی فراكسیۆنی خزمەت لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوە دەكات سبەی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا و سەرۆكی فراكسیۆنەكان كۆدەبینەوە بۆ ئەوەی ڕۆژی سێشەممە پرۆسەی دەنگدان لەسەر پڕكردنەوەی سێ پۆستی بەڕێوەبەری گشتی لە سلێمانی بەڕێوە بچێت كە دوانیان پشكی بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێكیشیان پشكی كۆمەڵی ئیسلامییە.
میدیا ئەحمەد، سەرۆكی فركسیۆنی خزمەت لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: سبەی یەكشەممە سەرۆكایەتی ئەنجومەن و سەرۆكی فراكسیۆنەكان كۆدەبینەوە بەمەبەستی ئامادەكاری بۆ ئەوەی بتوانن رۆژی سێشەممە كۆبوونەوەی ئەنجومەن بكەین بۆ دەنگدان لەسەر سێ پۆستی بەڕێوەبەری گشتی لە سلێمانی.
ئاماژەی بەوەشكرد: دوو پۆستی بەڕێوەبەری گشتی پشكی گۆڕانن، بریتین لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەر و پۆستی بەڕێوەبەری گشتی ڕێگاوبان و ئاوەدانكردنەوە، هاوكات پۆستی بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەلایەتی سلێمانیش پشكی كۆمەڵی ئیسلامییە.
بە گوێرەی زانیارییەكانی SNN بزوتنەوەی گۆڕان ( موحسین ئەدیب)ی كانید كردووە بۆ وەرگرتنی پۆستی بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی هاوكات (عومەر جەلیل)ی كانید كردووە بۆ پۆستی بەڕێوەبەری گشتی رێگەوبان و ئاوەدانكردنەوە لەشوێنی (ئیبراهیم عەزیز) چونكە خانەنشین دەبێت، هەروەها كۆمەڵی ئیسلامیش لە جێگەی ( عومەر گوڵپی) كە ئێستا پەرلەمانتارە، ( ئیسماعیل محەمەد)ی كانید كردووە بۆ وەرگرتنی پۆستی بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سلێمانی.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش


