
دۆناڵد ترەمپ
SNN
تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن، کە نزیکە لە دیموکراتەکانی ئەمریکاوە، لە راپۆرتێکی شیکاریدا ئەگەری ئەوە لێکدەداتەوە کە دۆناڵد ترەمپ بۆ خولی دووەمی سەرۆکایەتی هەڵنەبژێردرێرەوە و دەڵێت، کاتێک دەسەڵاتەکانی وەک سەرۆک نامێنێت رووبەڕووی چەندین تۆمەت دەبێتەوە.
سی ئێن ئێن نوسیویەتی، بەشێک لەو پارێزبەندییانەی کە بەهۆی پۆستەکەیەوە ترەمپ هەیبوو، لە ماوەی رابردوودا رێگربوو لەبەردەم لێکۆڵینەوە لە چەندین تۆمەت، بەتایبەتی تۆمەتی نەدانی باج، بەڵام ئەگەر هەڵنەبژێردرێت و وەکو هاووڵاتییەکی ئاسایی مامەڵەی لەگەڵدە بکرێت، دەکرێت لێکۆڵینەوەی لەگەڵ بکرێت.
ئەو میدیا ئەمریکیە باس لە بەشێک لەو تۆمەتانە دەکات کە لە نێویاندا تۆمەتی “دەستدرێژی سێکسییە” کە جین کارۆڵ نووسەری گۆڤارێک لە ئەمریکا خستوویەتیە پاڵ ترەمپ، کە گوایە لە ساڵانی نەوەدەکاندا ئەو کارەی کردووە، بە بێ ئەوەی ئەم کەیسە بە هیچ شوێنێک بگات.
ئەمە لەکاتێکدایە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا کەمتر لە دوو مانگی ماوە، دۆناڵد ترەمپ و جۆو بایدن دوو رکابەری سەرەکی هەڵبژاردنەکەن.
لە سەروبەندی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردندا، میدیاکانی ئەمریکا بەسەر دوو بەرەدا دابەشبوون و هەر یەکەیان بە جۆرێک بانگەشە بۆ کاندیدەکان دەکەن.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
5 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
5 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
7 hours لهمهوپێش



