پەروەردەکانی رۆژهەڵات و رۆژئاوا داوا لە مامۆستایان دەکەن دەوام دەستپێبکەنەوە

خوێندکارانی پۆلی یەکەم
SNN
هەردوو بەڕێوەبەرانى پەروەردەکانى رۆژهەڵات و رۆژئاواى سلێمانى داوا لە بەڕێوەبەرانى سەرجەم ناوەندەکان خوێندن و مامۆستایان دەکەن دەست بە دەوام بکەن و دەڵێن: “چارەنووس خوێندن بەمجۆرە بەم شێوەیە لە بەرژەوەندی خوێندکاران نابێت”.
لە رونکردنەوەکەدا. عومەر ساڵح ئەحمەد و بەکر محەمەد مەحمود، بەڕێوەبەرانى پەروەردەى رۆژهەڵات و رۆژئاواى سلێمانى رایدەگەیەنن: ئێمەوەک پەروەردەکاران وبەرپرسانی پەروەردەیی پێمانوایە کاتی ئەوە هاتووە بچینەوە ناوەندەکانی خوێندن و دەوام دەستپێبکەینەوە و بەگوێرەی فەرمانە وەزریەکان کە پۆلەکانی (1و2 )ی بنەڕەتی و پۆلی (12)ی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانیەوە لەناو خوێندنگە دەوام دەکەن و پۆلەکانی تریش بەشێوازی خوێندنی ئەلکترۆنی دەبێت.
دەقی روونکردنەوەکە:
وەک ئاگادارن ماوەی چەندڕۆژێکە دەوامی فەرمی خوێندنگەکان بەگوێرەی قۆناغەکان دەستیپێکردووە ،بەڵام لەسنووری هەردووپەروەردەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای سلێمانی بەهۆی دواکەوتنی مووچە و خراپی گوزەرانی مامۆستایان و فەرمانبەران دەوام بەپێی پێویست نەکراوەتەوە.
ئێمە وەک پەروەردەکاران و بەرپرسانی پەروەردەیی پێمانوایە کاتی ئەوەهاتووە بچینەوە ناوەندەکانی خوێندن و دەوام دەستپێبکەینەوە و بەگوێرەی فەرمانە وەزریەکان کە پۆلەکانی 1و2 ی بنەڕەتی و پۆلی 12ی ئامادەیی بەهەمووبەشەکانیەوە لەناو خوێندنگە دەوام دەکەن و پۆلەکانی تریش بەشێوازی خوێندنی ئەلکترۆنی دەبێت.
بەڕێزان…چارەنووسی خوێندن بەم شێوەیە لەبەرژەوەندی قوتابی و خوێندکار نابێت..دەزانین هەریەکەمان چەند لە دواکەوتنی مووچەوبێدادی نیگەرانین ولەگەڵ گشت مافە ڕەواکانی مامۆستایانین هێندەیش نیگەرانی پرۆسەکەین بۆیە بەم ڕوونکردنەوەیە داواکارین لەسەرجەم بەڕێوەبەر و مامۆستایانی بەڕێز بچنەوە ناوەندەکانی خوێندن و دەوام دەست پێبکەنەوە .
بۆ ئاگاداری بەڕێزتان ڕۆژەکانی دەوامی ساڵی خوێندن و وادەی تاقیکردنەوەکان و تەواوکردنی پرۆگرامەکانی خوێندن دیاریکراون و چیتر با (کات) بەهەدەر نەڕوات.
عمر صالح احمد و بكر محمد محمود
بەڕێوەبەرانی پەروەردە
17/10/2020
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش


