
زیدان
SNN Sport
لەخولی ئیسپانیا یانەی ریاڵ مەدرید و قادش لە رکابەرییەکانی هەفتەی شەشەم لە یاریگای دی ستیفانۆ رووبەڕووی یەکبوونەوە، لە ئەنجامدا یانەی ریاڵ مەدرید پێش یاری هەفتەی داهاتوو لە کلاسیکۆ بەرامبەر بە بەرشەلۆنە، یاریەکەی پێدۆڕاندوو تووشی یەکەم شکست بوو لەم وەرزە.
دوای یاریەکە زیدان راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید بەشداری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کردوو لەسەر شکستی یانەکەی وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.
زیدان لە کۆنگرەکە رایگەیاند:”ئەمڕۆ هیچ بیانوویەک نیە بۆ دۆڕانەکە، رۆژێکی باش نەبوو، شکستەکە دەگرمە ئەستۆ، لەسەرمانە بیر لە یاری داهاتوو بکەینەوە، بە باشی نەچووینە یاریەکەوەو لە رووی جەستەییەوە زۆر لەسەرمان کەوت، سێ خاڵی گرنگمان لە دەستدا”.
دواتر وتی:” ئێستا بیر لە یاری داهاتوو پشوو دەکەینەوە،هەوڵ دەدەین یاری داهاتوو ببەینەوە، ئەنجامی ئەم یارییە کاریگەری نابێت لەسەر یاری داهاتوومان، ئەمشەو شەوێکی خراپ بوو بۆ هەموومان، بەڵام هەوڵ دەدەین بیگۆڕین لە یاری داهاتوو”.
لەسەر پێکانەکەی رامۆس وتی:” ئەو تووشی ئازار بووە لە ئەژنۆیدا،باشتربوو مەترسی لەسەر دروست نەکەین،بە هیواین پێکانەکەی سووک بێت”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


