“سیستمی دابەشكردنی مووچە لە هەرێم ناگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی”

دراوى 25 ههزار دینارى عێراق
SNN – عەلی حەمە سەعید
جێگری سەرۆكی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان رایدهگهیهنێت: حكومەتی هەرێم خۆیی یەكلاكردووەتەوە كە بە ناردنی 320 ملیارەكەش ناتوانێت مووچەی تەواوەتی دابەشبكات، دهشڵێت موچه: “سیستمی دابەشكردنی مووچە لە هەرێم ناگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی”.
عەباس فەتاح، جێگری سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: “سیستمی دابەشكردنی مووچە لە هەرێمی كوردستان هەر مانگەی بەجۆرێكە و وەزارەتی دارایی نەیتوانیووە لیستێكی جێگیر بۆ دابەشكردنی مووچە دابنێت، ئەوەش بەهۆی ئەوەی تا ئێستا %50ی داهاتی نەوتی هەرێم بۆ كۆمپانیاكان دەچێت، هەمیشە حكومەتی هەرێم جەختی لەوە كردووەتەوە كە توانای دابەشكردنی مووچەی تەواوەتی نییە”.
وتیشى: “حكومەتی هەرێم 320 ملیار دیناریشی بۆ ناردووە هێشتا نەیتوانیووە مووچەی تەواوەتی دابەشبكات، وەزارەتی داراییش لە پەرلەمانی كوردستان بە هەموومانی وت: كە ئەگەر بەغداش 320 ملیار دینارەكە بنێرێت هەر ناتوانن مووچەی تەواوەتی دابهشبكەن، خۆ ئەگەر بەغدا ئەو پارەیە نەنێرێت ئەوە هەرناتوانن مووچە دابەشبكهن، ئەمەش قسەی حكومەتە و قسەی ئێمه نییه”.
جێگری سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستن ئەوەشی خستەڕوو: “سەرۆكی حكومەت و وەزیری دارایی لەكاتی هاتنیان بۆ پەرلەمان خەڵكیان لەوە دڵنیاكردەوە كە ناتوانن گۆڕانكاری لە سیستمی مووچەدا بكەن، لەگەڵ ئەوەشدا دەیان بیانوو دەهێننەوە كە داهاتی ناوخۆ چی بەسەر دێت و لە چ بوارێكدا خەرجدەكرێت”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


