ژمارەیەک کۆڵبەری رۆژهەڵاتی کوردستان بە تەقەی هێزەکانی ئێران کوژران

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی تەقەی هیزە ئەمنییەکان ژمارەیەک کۆڵبەری رۆژهەڵاتی کوردستان کوژران.
رێکخراوەکە رایگەیاندووە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 9ی ئایار، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری بلەسووری خوارووی شاری خۆی سەر بە پارێزگای ئورمیە، تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک کوژراوە و دوو کۆڵبەری دیکە بە سەختی بریندار بوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە رووداوێکی جیاوازدا لە ئەنجامی دەستڕێژی گولەی هێزەكانی ئێران، كۆڵبەرێك كوژراوە و دوو كۆڵبەری دیكە بە سەختی بریندار كراون.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەر ئەمڕۆ کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە کە خێزاندارە و باوکی دوو منداڵە، لە کاتی کۆڵبەری و بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی سنووری چۆمانی ئەو شارە، گیانی لە دەست داوە.
بەهۆی سەختی ژیان و نەبوونی هەلی کار لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەشێکى دیار لە هاوڵاتیانی کورد دەستیان داوەتە کاری کۆڵبەری و ڕۆژانە ژیانیان دەخەنە مەترسییەوە بەهۆی سەرما و تەقەی هێزە ئێرانییەکان لێیان.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش



