“حكومەت نەتوانیویەتی قەرز وەربگرێتەوە نەتوانیویشیەتی قەرزبداتەوە”

پارەی عێراقی
SNN-عەلی حەمەسەعید
سەرەڕای ئەوەی لە یاسای چاكسازیدا ماوەی تەنیا یەك مانگ دیاریكراوە بۆ وەرگرتنەوەی ئەو قەرزەی كە حكومەت بە كۆمپانیا و سەرمایەداەكانی داوە، بەڵام بە وتەی ئەندامێكی پەرلەمان سەرەڕای ئەوەی ماوەی سێ مانگە یاسای چاكسازی چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە بەڵام حكومەت نەیتوانیوە قەرزەكانی وەربگیرێتەوە.
سەرچنار ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكگرتوو، بەSNNڕاگەیاند: بە گوێرەی ئەو پرۆژە یاسایەی كە لە پەرلەمان دەنگی لەسەر دراو بە پرۆژە یاسای چاكسازی ناسراوە، یەكێك لە بڕگەكانی بریتی بوو لەوەی كە دەبێت لەماوەی مانگێكدا حكومەت دەستبكات بە وەرگرتنەوەی ئەو قەرزانەی كە لای كۆمپانیا و سەرمایەدارەكانە، بەڵام تا ئێستا ئەم بڕگەیەی یاساكە جێبەجێ نەكراوە لەكاتێكدا ماوەی سێ مانگە یاساكە خراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، چاوەڕێی ڕاپۆرتی حكومەتین بگات بەدەستمان لەبارەی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی بە وەرگرتنەوەی قەرزی كۆمپانیاكان، بێگومان ئێمە قسەی خۆمان دەبێت لەدوای ئەوەی ڕاپۆرتەكەمان بەدەست گەیشت چونكە پێمان وایە پرۆژە یاسی چاكسازی بەلاڕێدا براوە حكومەت نەتوانیویەتی قەرزەكانی وەربگرێتەوە نەتوانیویشیەتی قەرز بداتەوە بۆیە بۆمان ڕوون نییە حكومەت چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو پرسەدا دەكات.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ڕاپۆرتەكە گەیشتوەتە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و وابڕیارە لەم هەفتەیەدا بگات بەدەستی ئەندامانی پەرلەمان، بۆیە چاوەڕێدەكەین بزانین حكومەت لەماوەی ئەم سێ مانگەدا چیكردووە لە بارەی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی، بێگومان ئەگەر لە ئاست چاوەڕوانی ئێمەدا نەبێت قسەی خۆمان دەبێت.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
3 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
3 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
3 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
3 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
3 hours لهمهوپێش



