
میرالیم پیانیچ
SNN Sport
ئەمڕۆ رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی نوێترین هەواڵی لەسەر پیانیچی یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی بەرشەلۆنە بڵاوکردووەتەوەو ئامادەنەبوونی ئەو یاریزانەی لە جەستەیەکی باش و بەهێز دووپاتکردووەتەوە.
بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەکە کە هەواڵەکەی بە تایبەت دەستکەوتووە، ناوخۆی یانەکە سەرسامبوون کە دۆخی جەستەیی پیانیچ زۆر لاواز و خراپە، کە لە ئێستادا ئەم یاریزانە پێیدا تێدەپەڕێت بە کەڵکی یاریکردن نایەت.
هەروەها ئەم یاریزانە ناتوانێت لەگەڵ هاوڕێکانی راهێنان بکات و بەو قۆناغانەی مەشقکردن تێپەڕێت کە ئەوان پێیدا تێدەپەڕن و دوو هەنگاو لە دوای ئەوانەوەیە.
پیانیچ بە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ و تا ساڵی 2024 پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنە دەکات و هەمان ئەو مووچە وەردەگرێت کە پێشتر لە یانەی یۆڤانتۆس وەریگرتووە کە بڕەکەی 7.5 ملیۆن یۆرۆیە.
سبەی سێشەممە، لە یەکەم دەرکەوتنیدا یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای کامپ نۆ رووبەڕووی فیرنس ڤارۆس دەبێتەوە و یاریەکە لە کاتژمێر 10:00 ئەنجام دەدرێت.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
16 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
16 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
16 hours لهمهوپێش



