خۆپێشاندانه‌كانی رۆژی 25 مانگ ناكۆكی ده‌خاته نێوان یانه‌ی زه‌ورا و شورتە

دیمەنێک لە خولی عێراقی
حسێن کەرکوکی-SNN Sport
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق بوونی ناكۆكی له نێوان یانه‌ی شوڕته و زه‌ورا سه‌باره‌ت به نیازی ده‌سته‌كه به پێشخستنی واده‌ی كردنه‌وه‌ی خولی نایابی عێراق له 25 مانگ بۆ رۆژی 24 مانگ به هۆی ده‌ستپێكردنی خۆپێشاندانه‌كان كه بریاره له رۆژی ده‌ستپێكردنی خولی نایاب به‌رێوه‌بچن .
سه‌رچاوه‌كه له لێدوانێكیدا کە میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە وتی: ” ده‌سته‌كه به‌رده‌وامه له واده‌ی جێگیر كراوه له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری پێشخستنی یه‌ك رۆژ ، له به‌رامبه‌ردا ئاره‌زوو نه‌كردنی باسم قاسم راهێنه‌ری یانه‌ی زه‌ورا به پێشخستنی واده‌كه بۆ رۆژی 24 و ئه‌و راهێنه‌ره واده‌ی جێگیركراو به باشتر ده‌زانێت ، چونكه تیپه‌كه له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ئاماده كراوه و ئه‌گه‌ر نه‌توانرا له كاتی خۆیدا ئه‌نجامبدرێت ئه‌وا ده‌توانرێت رۆژێك دوابخرێت بۆ رۆژی 26ی هه‌مان مانگ “.
هه‌روه‌ها وتی:” سەبارهت به یانه‌ی شورته ، یه‌كێك له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كه په‌یوه‌ندی كردووە له‌گه‌ڵ دەسته‌كه ، لاری نه‌بوونی ده‌سته‌ی راهێنانی یانه‌كه‌ی دووپاتكردەوه به پێشخستنی واده‌كه بۆ رۆژی 24ی مانگ له بری رۆژی 25ی ئەم مانگە “.
جێی ئاماژه پێكردنه تیروپشكی خولی نایابی عێراق ،زه‌ورای به‌رامبه‌ر شورته‌ی دانا به واده‌یه‌كی پێشتر دیاریكراو له رۆژی 25 تشرینی یه‌كه‌مدا .
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاری‌کرا
6 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
15 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاری‌کرا
6 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
15 hours لهمهوپێش



