بەتۆمەتی دزینی 64 ملیۆن دۆلار پارێزگاری پێشووی موسڵ قۆڵبەست کرا

فۆتۆ: AFP
SNN
بەتۆمەتی دزینی 64 ملیۆن دۆلار لە پارەی ئاوەدانکردنەوە و ئاوارەکانی موسڵ، نەوفل عاگوب پارێزگاری پێشووی موسڵ دەستگیر کرا.
بەهۆی خنکانی 150 کەسەوە لە رووباری دیجلە ساڵی پار حکومەتی ناوەند ئەو پارێزگارەی لە پۆستەکەی دوورخستەوە، ئەمڕۆ لەناو شاری موسڵ لەسەر داوای دەستەی نەزاهە دەستگیر کرا.
ئاژانسی هەواڵی فڕانس پرێس دەڵێت: “ئەمڕۆ عاگوب چۆتە بەردەم دادگا لەسەر سکاڵای کەسێک تا بە سپاردە ئازاد بکرێت، بەڵام دادگا لەسەر دۆسیەی دیار نەمانی پارە بەندی کردووە”.
نەوفەل عاگوب ماوەیەکی زۆرە لە هەرێمی کوردستان دەژی و زۆربەی بەرپرسە حکومییەکانی عێراق بە جێگەیەکی ئەمینی دەزانن تا لەدەست لێپێچینەوەی دادگاکانی عێراق هەڵبێن.
پێشتر بودجەی ساڵانەی پارێزگای نەینەوا 800 ملیۆن دۆلار بووە، لەکاتێکدا زۆرینەی دانیشتوانەکەی ئاوارەن، پاش راپێچکردنی ژمارەیەک فەرمانبەری دیوانی پارێزگای موسڵ بۆ بەردەم دادگا، دەرکەوتووە کە پارێزگاریش تۆمەتبار بووە بە دزینی 9.5 ملیۆن دۆلار لە پارەی ئاوەدانکردنەوەی شاری موسڵ.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە دەستەی نەزاهەوە دەستکەوتوون، لە ئێستادا پارێزگاری پێشووی موسڵ بە بردنی 64 ملیۆن دۆلار تۆمەتبارە.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
16 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
18 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
18 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
16 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
18 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
18 hours لهمهوپێش



