
فهرمانگهى دادنووسى پشدهر له راپهڕین | فۆتۆ: SNN
SNN – محهمهد مستهفا
بەهۆی ناڕەزای هاووڵاتییان و چالاکوانانی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین کارکردن بە سیستمی عەریزەی ئەلیکترۆنی بەشێوەیەکی کاتی راگیرا.
بەختیار حەسەن، ئەندامی گروپی چالاکوانان و خەمخۆرانی ڕاپەڕین بە SNNی راگەیاند: “ئێمه وەک گروپێکی چالاکوان و خەمخۆرانی ڕاپەڕین دوێنێ یەکشەممە لە بەردەم دادنووسی ڕانیە کۆبووینەوە و داوای داخستنی کۆمپانیای عەریزە نووسی ئەلیکترۆنيمان کرد کە بۆتە هۆی ناڕەزای زۆری هاووڵاتییانی ڕاپەڕین بەهۆی زۆری نرخی ئەو سیستمە”.
وتیشی: “بەگوێرەی زانیاریەکانی ئێمه لە ئیدارەی ڕاپەڕینەوە نووسراو بۆ ئەو مەبەستە کراوە و کارەکانی ئەو سیستمە بەشێوەیەکی کاتی راگیراوە تاوەکو چارەسەری پێویستی بۆ دەدۆزرێتەوە”.
ئەندامهكهى گروپی چالاکوانان و خەمخۆرانی ڕاپەڕین ئهوهشى خستهڕوو: “ئێمه وەک چالاکوانان پێمانوایە کە دەبێت فەرمانگە دادنووسییەکان بەشێوازی کۆن دەستبە راییکردنی مامەڵەکانی هاووڵاتیان بکەنەوە، تاوەکو بڕیاری پێویست دەدرێت لە بەرژەوەندی گشتی، ناکرێت بە وەستانی کۆمپانیای عەریزە نووسی فەرمانگەکانیش لە کار و خزمەت بووەستن”.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



