
دیمیتر ستاجوک
SNN
دوای ئەوەی گاڵتەی بە ڤایرۆسەکە کرد، چالاک و راهێنەری جەستەیی ئۆکرانی دیمیتری ستاجوک بە پەتای کۆرۆنا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی کیێڤ گیانیلەدەستدا.
ستاجوک پاشئەوەی سەردانی تورکیا دەکات، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت، لە گەڕانەوەی بۆ وڵاتەکەی چارەسەر وەردەگرێت و دووەمجار لێیدەداتەوە و لە نەخۆشخانە بە کۆرۆنا دەمرێت.
ستاجوک تەمەنی 33 ساڵە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە ملیۆنان هەواداری هەیە و پێشتر رایگەیاندبوو کە گومانی هەیە ڤایرۆسێک هەبێت بە ناوی کۆرۆنا.
سۆفیای هاوسەری دەڵێت: “دوای 8 رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی کیێڤ، هێنامانە ماڵەوە، بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک دۆخی تێکچوو بووەهۆی مردنی”.
دیمیتری ستاجوک لە دوایین ڤیدیۆیدا ئەوەی بە هەوادارنی وتبوو کە پێشتر باسی کردبوو کۆرۆنا راست نییە، بەڵام بە پێچەوانەوە ڤایرۆسێکی کوشندەیە و گاڵتەی پێناکرێت.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
14 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
14 hours لهمهوپێش



