ئهگهرى ههیه دهرگاى قوتابخانهكانى ههرێم بهتهواوهتى دابخرێت

قوتابخانهیهك له ههرێمى كوردستان | فۆتۆ: UNICEF
SNN – عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی ماوەی چەند رۆژێكە دەوامی قوتابیانی پۆلی یەك و دوو 12ی ئامادەیی لە ژمارەیەك لە قوتابخانەكانی هەرێم دەستیپێكردووەتەوە، بەڵام وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی تووشبوونی چەندین مامۆستا و قوتابی بە كۆرۆنا ئاشكرادەكات.
د.ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بە SNNی راگەیاند: “لەدوای دەستپێكردنەوەی دەوامی خوێندن چەندین حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا لەنێو خوێندكاران و مامۆستایاندا تۆماركراون، ئێمە ئێستا سەرقاڵی ئامادەكردنی راپۆرتێكین بۆ ئەوەی راوبۆچوونی خۆمان بنووسین و ئاراستەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنای بكەین كە وابڕیارە لە كۆتایی ئەم مانگەدا كۆبوونەوەیەك لەوبارەی ئەنجام بدرێت و بڕیاری نوێی تیادا بدرێت”.
وتیشى: “حاڵەتەكانی تووشبوون بە كۆرۆنا لەناو مامۆستایان و خوێندكاراندا لە هەموو ناوچەكان تۆماركراون، بە نمونە قوتابخانەی وامان هەیە نۆ مامۆستا تووشی كۆرۆنا بوون، قوتابخانەمان هەیە شەش مامۆستا تووشی كۆرۆنا بوون بەهەمان شێوە قوتابخانەش هەیە هەر بە تەواوەتی پۆلیان ناردووەتەوە بۆ ماڵەوە بەهۆی ئەوەی كە قوتابیانی ئەو پۆلە تووشی كۆرۆنا بوون، بۆیە ئێمە هەڵسەنگاندنێكی گشتی لەسەر كۆی ژمارەی تووشبووانی مامۆستایان و قوتابیان لەماوەی دەستپێكردنەوەی دەوام ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەین و ئەوان بڕیاری پێوست دەدەن”.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو: “پێویستمان بە كاتی زیاتر و بڕیاری لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا هەیە ئاخۆ پۆلەكانی یەك و دوو 12 دابخەین یاخود ئەو پۆلانەی كە تا ئێستا نەكراونەتەوە بكرێنەوە، بۆیە هەر دوێنێ وەزیری پەروەردە هاتووەتە وەزارەتی تەندروستی كردومانە بە بڕیار كە پشكنینی كۆرۆنا بۆ مامۆستا و قوتابیان بێ بەرامبەر ئەنجام بدرێت، بۆیە ئێمە وردەكاری تەواو لە راپۆرتێكدا ئامادەدەكەین و ئاراستەی وەزارەتی تەندروستی و لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا دەكەین”.
More News
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
13 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
14 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی گەرمای بەتین هەرێمی کوردستان دهگرێتهوه و پلەکانی گەرما دەگەنە 48 پلە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
13 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
14 hours لهمهوپێش



